بۆیەكەم جار لە مێژووی هەردوو كۆمپانیادا , كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی تایبەت بە كەل و پەلی تەكنەلۆژی و كۆمپانیای ڤۆلڤۆی سویدی تایبەت بە دروست كردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر , كارێكی هاوبەش ئەنجام دەدەن .
ئۆتومبێلی نوێ ی كۆمپانیای ڤۆلڤۆ بۆ یەكەم جار لە شاشەی پێشەوەی ئۆتۆمبیلەكە ئامیری ئەپل ڤۆڵڤۆ ئێكس سی 90 كار پلەی تیدا بە كارهێناوە كە دەتوانی ئای فۆنەكەتی پێوە پەیوەست بكەی و وە ئەو ئەپلیكەیشنانەی زۆر بەكاری دەهێنیت لەسەر شاشەی رادیۆیەكە جێگیریان بكەیت .
وە لە ریگەی دەنگەوە دەتوانی نامە بنیریت و و ناوی ئەو كەسە بلێیت كە دەتەویت نامەكەی بۆ بنێریت , ئەم شاشەیە 9 ئینجەو بە دەست لیدانیش كار دەكات , دەتوانی نەخشە بەكاربهینیت و گۆڕینی گۆرانی و وەلام دانەوەی دەنگ دەتوانی لە ریگەی دەنگەوە ئەنجام بدەیت, ئەم ئامیرەی ئەپل دەكری لەگەل وای فای پەیوەست بكریت و نرخی ئەم ئامیرەش تەنها 700 دۆلاری ئەمریكیە.
هاكان ساموێلسن بەریوبەری ڤۆلڤۆ گروپ دەڵێت : بەكارهینەرانی ئایفۆن كاتیك ئۆتۆمبیلە نوێ یەكەی ڤۆلڤۆ لێ دەخوڕن وا هەست دەكەن لە ماڵێكی نویی تەكنەلۆژی دان ,بۆیە دەتوانین ئەوە بڵێین كە ئیمە داهێنانیكی نوێمان لە ئۆتۆمبیلە نوێ یەكەمان كردوەو ئەمە یەكەمین ئۆتۆمبێلی ئێمەیە كە شاشەكەی بە دەست لێدان كاربكات .