یەکێک لە ناوازەترینی بەرهەمەکانی کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی لە بواری ئامێرە تەکنەلۆژیەکان و بەتایبەت لە یاریە ئەلیکتڕۆنیەکان بریتیە لە پلەی ستەیشن.
لەیەکەم بەرهەمەوە تا کۆتا وەشانەکانی پلەی ستەیشن لەلایەن کۆمپانیای سۆنیەوە بەردەوام هەودارێکی زۆری هەبووە بۆ ئەم بەرهەمە و کۆمپانیاکە بەردەوام لە زیادکردنی تایبەتمەندی بەرز دابووە بۆ تەواوی وەشانەکانی.
پلەی ستەیشتن سێ SONY PS3 بە یەکێک لە سەرکەوتووترین و پڕ فرۆشترینی بەرهەمەکانی سۆنی دادەنرێت لە سەر ئاستی جیهان لە ئامێری تایبەت بە یاریە ئەلیکتڕۆنیەکان و بەردەوام داواکاری لەسەر هەبووە لەلایەن بەکارهێنەرانی یاریە ئەلیکتڕۆنیەکان.
ساڵی ٢٠٠٦ بە ساڵی لەدایک بوونی پلەی ستەیشتن سێ SONY PS3 دادەنرێت کە بۆ یەکەم جار هەناردەی دەرەوەی ژاپۆن کرا و لەتەواوی جیهان بڵاوکردیەوە و پێشوازیەکی زۆر گەرمی لێکرا و تا ئەم دواییانەش هەناردەکردنی بەردەوام بوو.
بەڵام ئەمجارە هەواڵی کۆتایی هاتنی فرۆشی ئەم بەرهەمە راگەیندرا و لە ماوەی هەفتەی رابردوەوە تەواوی بەرهەمەکان لە کۆگاکانی ژاپۆن فرۆشران و هیچ دانەیەکی لێنەماوە تاوەکوو هەناردەی وڵاتانی دەرەوە بکرێت.واتە بەفەرمی فرۆشی لەلایەن کۆگا فەرمیەکانەوە راگیرا و لەمەودوا تەنها ئەوانە بەردەستن کە کۆگاکانی وڵاتان ماون و پێشتر هاوردەکراون.
لەم بارەیەشەوە بەرێوەبەرانی سۆنی خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە کە بەرهەمەکەیان بۆ زیاتر لە دە ساڵ داواکاری لەسەر بووە و هەناردەی دەرەوەی ژاپۆن کراوە و بە سەرکەوتنێکی گەورەی لەقەلەم دەدەن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.