دانیشتوویەکی شاری سلێمانی ئۆتۆمۆبێلێکی تایبەتی لە کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو درووستکردووە و ئەوەش کاری دەستە و تایبەت بۆ عێراق درووستکراوە.

ئەو بی ئێم دەبلیوە جۆری (BMW ٧ Series)ە و بۆ درووستکردنی زیاتر لە دوو مانگی ویستووە و ئەوەش لەبەر ئەوە بووە کە تایبەتە، ئەگەر نا کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو لە ٩ خوولەکدا ئۆتۆمۆبێلێک بەرھەم دەھێنێت.

خاوەنی ئۆتۆمۆبێلەکە شوان بەغڵەمەیە کە دانیشتوویەکی شاری سلێمانییە و تایبەتمەندییەکانی ئەو ئۆتۆمۆبێلەش بریتین لەمانە:

-دەتوانێت بەبێ شۆفێر بڕوات و نەخشەی کوردستانی تێدایە و ئەوەش بۆ یەکەم جارە ئەو نەخشەیە بناسێنرێت بە ئۆتۆمۆبێلێکی بی ئێم دەبلیو.

-٩ کامێرای ئێچ دی لە چواردەوردا تێدایە کە دەوری رادار دەبینن و توانای ھەیە ھەموو تابلۆکانی ھاتووچۆ بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بناسێتەوە و راداری شەوی تێدایە.

-شاشەیەکی روون لەسەر جامی پێشەوەی ھەیە کە تەنەکانی چواردەور پیشان دەدات پێت دەڵێت بە چ ئاڕاستەیەک دێن و خێراییان چەندە و ئەو سیستەمە ناوی (Object Detecting System)ە.

-مەکینەیەکی ٨ پستۆنی ھەیە کە ٤.٤ لیتر وەردەگرێت بۆ سەرف کردن و توانای ٤٨٠ ئەسپی ھەیە و تۆرکی گێڕەکەشی ٤٨٠ نیوتن مەترە و لەماوەی ٤.٢ چرکەدا خێراییەکەی دەگاتە (١٠٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

-سیستەمی کارەبای تێدایە و دەتوانیت بە پاترییەکی تایبەت ئۆتۆمۆبێلەکە لێبخووڕیت و خێراییەکەی دەگاتە (١٢٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و زیاتر لەو خێراییە دەچێتەوە سەر بەنزین.

-جی پی ئێسی تایبەتی تێدایە کە سەرفکردنی بەنزین رێکدەخات و لەناو شار کەمتر بەنزین سەرف دەکات بەراورد بەڕێی دەرەوە و خێرایی سەر شەقامەکان دەزانێت و رێگە نادات لەخێرایی رێگەپێدراو زیاتر بڕۆیت.

-کوشنەکانی سیستەمی جیوەی تێدایە بۆئەوەی راست ببێتەوە و ئازار بە پشت نەگەیەنێت و مەساج دەکات و جۆری چەرمەکەی تایبەتە و گرەنتی ٥٠ ساڵی لەگەڵە کە تێکنەچێت و ٢٨ ئێرباگ لەناو ئۆتۆمۆبێلەکەدان.

-جامەکانی فۆتۆن و لەکاتێکدا تیشکی خۆری بەردەکەوێت رەش دەبێت و ئازاری چاو نادات.

-١٥ ھەزار گڵۆپ لە بنمیچی ئۆتۆمۆبێلەکەدا جێگیرکراوە کە ناھێڵێت سەرنشین بێزار ببێت و رەنگیشی دەگۆڕدرێت.

-دوگمەکانی کڕۆم و شووشەن و گڵۆپەکانی لەیزەرن و ئەوەش تازەیە لە جیھانی ئۆتۆمۆبێلدا.

-دەبڵ ئەکسلە و درێژییەکەی دەگاتە ٥.٣٣ مەترە و تەکنەلۆژیای کاربۆنی تێدا بەکارھێنراوە و نزیکەی ١٧٠ کیلۆ لە کێشی کەمبۆتەوە و لە رووداودا کەمترین زیانی بەردەکەوێت.

-دەتوانیت بەبێ دەستلێدان و تەنھا لەڕێگەی ھێماکردنەوە فرمان بە ریکۆردەر و ئامڕازەکانی تری بکەیت.
-لەڕێگەی سویچەوە دەتوانیت ئۆتۆمۆبێلەکە بەبێ شۆفێر بجووڵێنیت و بیھێنیتە لای خۆت یان پارکی پێبکەیت.
-تا ٧٠ پلەی سەدی کێشەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مەکینەی نییە و بەرگەی گەرمی دەگرێت.

-کامێراکانی تاسە دەناسێتەوە و ھەرکات تاسە بەرز بێت دەبڵەکانی بەرزدەبنەوە و سەرنشین بێزار نابێت و ئەو سیستەمەش ناوی (Active Body Control)ە.

ئۆتۆمۆبێلەکە تابلێتی ھەیە لە پشتی کوشنەکانییەوە و گرەنتی سێ ساڵی لەگەڵدایە و تێچووی درووستکردنەکەی (١٧٥) ھەزار دۆلاری ئەمەریکی بووە.
 s:kurdistan new cars

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.