لە دوایین نوێکاری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک زیادکردنی ئاسایشی پاراستنی کەسەکانە لە کەسانێک کە بەناوی ئەوانەوە ئەکاونت یاخود پەیج دروست دەکەن.
ئەم هەنگاوەش یەکێکە لە هەنگاوەکانی پاککردنەوەی فەیسبووک لە ئەکاونتی تەزویر و نەناسراو.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ماشەبلی جیهانی تیایدا بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەک لەبەشی ئاسایشی فەیسبووکەوە، رایانگەیاندوە لە ئێستادا کار لەسەر ئەوە دەکەن کە سیستەمی خودکارانە پەیڕەو بکەن بۆ داخستنی ئەو ئەکاونت و پەیجانەی کە تەزویرن و بەناوی خەڵکەوە داندراون.
کارکردنی سیستەمەکە بەجۆرێکە کاتێک کەسێک وێنەی تۆ ببات و ئەکاونتێک دروست بکات و ئەم وێنەیەی تۆی بۆ دابنێ، ئەوا راستەوخۆ لەلایەن فەیسبوکەوە ئەم ئەکاونتە دەسڕێتەوە.
بەم شێوازە لەمەو دوا هەموو کەسێک دەتوانی بەبێ دوودڵی وێنەکانی خۆی بڵاو بکاتەوە و هەرکاتێک کەسێک وێنەیەکی تۆ بەکاربهێنێت راستەوخۆ لەلایەن فەیسبووکەوە دادەخرێت.
هەرچەندە لە ئێستادا ئەم کارە دەکرێت ، واتە ئەگەر کەسێک ئەکاونتی بەناوی تۆوە دروست کردبێت، ئەوا دەتوانی فەیسبووکی لێ ئاگادار بکەیتەوە و دوای پێداچونەوە ئەوا راستەوخۆ دادەخرێت.
” ئێمە وەک ستافی تێک ئای یارمەتیتان دەدەین لە داخستنی ئەو کەسانەی بەناوی ئێوەوە ئەکاونتیان دروست کردوە، بۆیە هەر کەسێک یارمەتی ویست ئاگادارمان بکاتەوە و ئێمە پەیوەندی بە کۆمپانیای فەیسبووکەوە دەکەین”

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.