لە کۆنگرەی ڕاگەیاندنی گالاکسی ئێس 8 و ئێس 8 پڵەس کۆمپانیای سامسۆنگ كۆمه‌ڵیك به‌رهه‌می دیكه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند كه‌ بوونه‌ جێی سه‌رنج ،یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مه‌ ناوازه‌كان كه‌ نمایشكرا بریتی بوو  له‌  Samsung Gear 360 كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و كامێرا ناوازانه‌ی كه‌ ده‌تواندرێ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌ 360 پله‌ وێنه‌ و ڤیدیۆ تۆماربكرێت به‌ ڕوونی 4K .

له‌گه‌ل توانای پێشان دانی ڤیدیۆكان ، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ ده‌تواندرێ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ هاوبه‌شیان پێ بكرێت له‌گه‌ڵ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.

تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی ئه‌م كامێرایه‌

1-دوو هەستەوەری CMOS ـە بە ڕوونی 8mp

2-ڤیدیۆیی MP4 H.265

3- دوو هاوێنە بە 4096 * 2048 پێکسڵ

4- پرۆسێسه‌ری وێنه‌ DRIMe5s.

5-وێنه‌گرتن به‌ ڕوونی 15 مێگاپێكسڵ

6-تۆماركردنی ده‌نگ به‌ فۆرماتی MP3, M4A, AAC, OGG

7-پشتگیری برگه‌ی ده‌ره‌كی ده‌كات له‌ جۆری  microSD هه‌تا 256 GB

8-به‌رگری له‌ ئاو ده‌كات  IP53.

9- كێشی 130 گرامه‌

10-توانای پاتریه‌كه‌ی  1.160 میلی ئەمپێره‌

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆ م , له‌ كۆلێژى كارگێرى و ئابوری - به‌شى كارگێرى كار , ساڵانێكه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا زانیارى تێكه‌ڵاویم هه‌یه‌ , به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى شاره‌زایه‌كى باشم هه‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ بواره‌كانى ته‌كنه‌لۆیا ، و ئاره‌زووزی خزمه‌ت كردن ده‌كه‌م له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و ئامانجم به‌ره‌و پێش چوون و شاره‌زابوونی زیاتری تاكی كوردە له‌ بواره‌دا .

Comments are closed.