وه‌ک ئه‌زانین له‌مرۆدا له کۆنگره‌که‌ی سامسۆنگدا تایبه‌ترین و ناوازه‌ترین مۆبایلی ساڵ نمایش کران که کۆمه‌لێک تایبه‌تمه‌ندی تێدابوو که بۆیه‌که‌م جاره له‌سه‌ر مۆبایله هۆشمه‌نده‌کان جێگیر کرابێت به‌وجۆره‌ش ئه‌کرێت نازناوی گالاکسی ئێس ٨ بنێین (وه‌حشی ساڵ) چونکه به تایبه‌ترین و ناوازه‌ترین مۆبایلی ساڵ هه‌ژمار ئه‌کرێت
له ڕوانگه‌ی ڕه‌قه واڵه‌وه :
به دوو جۆر شاشه بڵاو کرایه‌وه که شاشه‌ی گالاکسی ئێس ٨ (٥.٨ ئینجه) وه گالاکسی ئێس ٨ پله‌س (٦.٢ ئینجه) وه شاشه چه‌ماوه‌ن
وه کوالێتی شاشه‌ی +QHD ـه به وردی 1440×2960 پێکسڵ وه دوگمه‌ی فیزیکی هۆمی تێدا لابراوه شاشه‌که‌ی گه‌وره‌تر کراوه ، وه پارێزه‌ره‌که‌ی گۆریلا پله‌س ٥ـه وه ڕه‌هه‌نده‌کانیان 8.0 و 8.1 میلی مه‌تره وه کێشی گالاکسی ئێس ٨ 155 گرامه و برا گه‌وره‌که‌ی ١٧٣ گرامه ، سود له چیپی ١٠ نانۆمه‌تری سناپدراگۆن ٨٣٥ وه‌رگیراوه له هه‌ردوو مۆبایله‌که‌دا ڕامی مۆبایله‌که هه‌ردووکیان ٤ گێگابایته وه بیرگه‌ی ناوه‌کی ٦٤ گێگابایته به ته‌کنه‌لۆژیای UFS 2.1
وه کامێرای ١٢ مێگاپێکسڵه وه کامێرای سێلفی مۆبایله‌که ٨ مێگاپێکسڵه وه ته‌کنه‌لۆژیای فۆکسی خۆکاری تێدا جێگیر کراوه
وه بڕوانامه‌ی ستاندارتی IP68 هه‌یه که گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پله‌س دژه ئاوه
توانستی پاتری گالاکسی ئێس٨ پاتریه‌که‌ی ٣ هه‌زار ملی ئه‌مپێره وه گالاکسی ئێس ٨ پله‌س -پاتریه‌که‌ی بریتیه له 3500 میلی ئه‌مپێر وه هه‌ردووکیان پشتگیری بارگاوی كرنه‌وه‌ی خێرا و وایه‌ر لێس ده‌كات
وه یه‌که‌مین مۆبایلی هۆشمه‌نده که بلوتوسی وه‌شانی 5.0 تێدا جێگیر کرا بێت له یه‌ک کاتدا ئه‌توانێت ببه‌سرێته‌وه به دوو ئامێره‌وه وه باشتر بوونی WIFI مۆبایله‌که، ڕووکارێکی ئێجگار و جوان و ڕوون که سه‌رنج ڕاکێشیه‌کی ئه‌فسوناوی له خۆ ئه‌گرێت وه بستۆکی گالاکسی ئێس ٨ له جۆری (AKG) ده‌بێت وه ڕه‌نگه‌کانی مۆبایله‌که‌ش پێکدێت له ڕەش ، زيوين ، شين ، وەنەوشەيى ، زێڕين .
له ڕوانگه‌ی نه‌رمه واڵه‌وه :
وه وه‌شانی ٧.٠ ـی له‌سه‌ر جێگیر کراوه ئه‌وه‌ی مایای سه‌یره که بۆچی وه‌شانی ٧.١ له بنچینه‌وه له‌سه‌ر جێگیر نه‌کراوه چونکه سه‌ره‌تا زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان به ٧.١ کردبوو
وه ته‌کنه‌لۆژیای ناسینه‌وه‌ی ڕووخساری به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر جێگیر کراوه که به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خێرا و گونجاو کاره‌کانی ئه‌بات به‌رێوه
وه له ڕوانگه‌ی بیکسبیه‌وه :
تایبه‌مه‌ندیه‌کی نوێیه بیکسبی له هه‌ردوو مۆبایلی گالاکسی ئێس ٨ و برا گه‌وره‌که‌یدا جێگیر کراوه له‌رێگای ئه‌م هاوکاریکه‌ره‌وه‌وه به پێی وته‌ی سامسۆنگ بێت چوار کاری بنچه‌ینیی له‌خۆ ئه‌گرێت :
قسه‌کردن ، ده‌ست لێدان و پێشنیاز و په‌یوه‌ست کردن به ئامێره‌کانی ماڵه‌وه‌دا ئه‌میش هاوکاری که‌رێکی گونجاوه تاوه‌کو کار ئاسانییه‌کی ئێجگار گونجاو دروست بکات
وه بی‌کس بی ئه‌زانێت هه‌رچیه‌ک له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌که‌تان ڕوده‌دات وه هه‌روه‌ها له‌و باره‌یه‌وه هاوکاریتان ئه‌کات که چۆن خێراترین باروودۆخ له‌سه‌ر مۆبایله‌که‌تان جێگیر بێت به سود وه‌رگرتن له ده‌ست لێدانی به‌کارهێنه‌ر و ده‌نگ وه‌رگرتنی به‌کارهێنه‌ری له‌لایه‌ن بی‌کس بیه‌وه بۆ خێراتربوونی کاره‌کانت وه دوگمه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ ئه‌م هاوکاری که‌ره داناوه وه ته‌نانه‌ت له کامێراکه‌شیدا جێگیر کراوه بۆ کار ئاسانی به‌کارهێنه‌ر .
وه له ڕوانگه‌ی DEXـه‌وه :
دیکس یاخود بلێێن Desktop Experience جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی نیه له‌رێگای ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه نوێیه‌وه ئه‌توانی پرۆگرامه‌کانی سه‌ر مۆبایله‌که‌ت له‌سه‌ر شاشه‌یه‌کی گه‌وره‌تری وه‌ک دێسکتۆپ یاخود لاپتۆپه‌وه به‌کاربهێنیت .
له روانگه‌ی قفڵی مۆبایله‌که‌وه :
ته‌کنه‌لۆژیای پشکنه‌ری ڕه‌شێنه‌ی چاوی بۆ زیاد کراوه ناوه ئینگلیزیه‌که (iris) وه ناسینه‌وه‌ی ڕووخساریشی تێدا جێگیر کراوه وه ئه‌وانه‌ی تری هه‌ر ئه‌وانه‌ی ڕابردووی به‌رهه‌مه‌کانی تریه‌تی و په‌نجه‌مۆریش که‌وتۆته پشته‌وه‌ی مۆبایله‌که
پرۆگرامی SAMSUNG CONECTER :
له‌رێگای ئه‌م پرۆگرامه‌وه ئه‌توانی په‌یوه‌ست بیت به ئامێره‌کانی ته‌کنه‌لۆژیه‌کانی نێو ماڵه‌که‌ته‌وه له کوێیه‌ک بیت بتوانی به‌کاریان بهێنێت یاخود له‌رێگای مۆبایله‌که‌ته‌وه کۆنترۆلی بکه‌یت .
نرخی گالاکسی ئێس ٨ (٧٥٠) دۆلارە وە نرخی گالاکسی ئێس پڵەس (٨٥٠) دۆلارە وەهەروەها لە بەرواری ٢٠١٧/٤/٢١ لە بازارەکانی ئەمریکا دەست بە فرۆشتنی ئەکرێت.
ئه‌م بابه‌ته به‌پێی زانیاری نوێتری له‌سه‌ر نوێتر ئه‌کرێته‌وه