به‌ڕێزان به‌ هۆی که‌م شاره‌زایی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ ته‌کنه‌لۆژیا تازه‌کان پێم باشبوو ئه‌م بابه‌ته‌ بنوسم که‌ ئه‌وه‌ش ڕونکردنه‌وه‌ی کاری کارتی سه‌ته‌لایته‌ که‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ تائێستا له‌ کوردستاندا زانیاریه‌کی ئه‌وتۆ له‌ به‌رده‌ستا نیه‌ سه‌باره‌ت به‌م کارته‌وچۆنیه‌تی کارکردنی له‌ کاتێکدا ئه‌م کارتانه‌ تاکه‌ ڕێگای به‌ستنه‌وه‌ی سه‌ته‌لایته‌ به‌ کۆمپیوته‌ره‌وه‌ ، وه‌ ئیستا له‌ زۆرێک وڵاتاندا ئه‌م کارته‌ وه‌ک مۆدیۆمێک به‌ کارده‌هێنرێت بۆ داونلۆدکردنی بێسنور به‌ خێراییه‌کی له‌ ڕاده‌ به‌ده‌ر ته‌نانه‌ت چه‌ندین کۆمپانیای تایبه‌ت به‌م بواره‌ چه‌ندین ته‌ردودیان ته‌رخانکردوه‌ بۆ داونلۆدکردن بێگومان به‌ هۆی ئیشتراکاتی تایبه‌ته‌وه‌ یاخو به‌هۆی هێڵێکی ئۆنلاینی هه‌رزانه‌وه‌و‌ په‌یوه‌ستکردنی به‌م کارته‌وه‌ خێراییه‌که‌ت چه‌ندین جار به‌رانبه‌ر ده‌کات ، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر خێرای ئینته‌رنێته‌که‌ت (20 )کیلۆبایت بێت له‌ چرکه‌یه‌کدا ئه‌وا بۆت ده‌کات به‌( 5 تا 6 ) مێگابایت له‌ چرکه‌یه‌کدا ئه‌مه‌ش خزمه‌تگوزاریه‌کی نوێیه‌ له‌ ئێستادا بۆ وڵاتێکی وه‌ک خۆمان سودی زۆره‌ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر کۆمپانیاکانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت پشتگیری ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ بکه‌ن ….

بۆ زانیاریشتان زۆر به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا هیچ کۆمپانیایه‌ک له‌ له‌ کوردستان ده‌عمی ئه‌م کاره‌ ناکات ئه‌وه‌ش به‌هۆی دیاری کردنی ڕێژه‌ی داونلۆدکردنه‌وه‌ که‌ بۆ هه‌ر به‌ژداربویه‌ک دیاری کراوه‌ ، من لێره‌دا ئه‌م زانسته‌ نوێیه‌ به‌چه‌ند زنجیره‌ وانه‌یه‌کی فێرکاری له‌ڕێگه‌ی گۆڤاری کورد کۆمپیوته‌ره‌وه‌ ته‌واوی لایه‌نه‌کانی کارتی سه‌ته‌لایت ڕونده‌که‌مه‌وه‌ ئێستاش وه‌ک پێناساندنێک بۆ ئه‌و جۆره‌ کارتانه‌ی که‌ له‌ کوردستاندا ده‌فرۆشرێن و تواناکانیان چین ؟  ئه‌م بابه‌ته‌م ئاماده‌ کردوه‌

ئه‌و کارتانه‌ی ئێستا له‌ کوردستاندا ده‌فرۆشرێن له‌م جۆرانه‌ کارتانه‌ به‌ده‌رنین که‌باسیان ده‌که‌م  یه‌که‌م کارتی (سکای ستار) تا ئیستا وه‌ک ئاگاداربم سێ جۆری ( مۆدیلی) هه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت هه‌مووی باس ده‌که‌م ، کارتی سکای ستاری یه‌ک یان  دوو یان hd که‌ هه‌رسێکیان دروستکراوی ئه‌ڵمانیایه‌و زۆرترین به‌کارهێنه‌رانی هه‌یه‌ له‌ ئاستی جیهاندا له‌ چاو کارته‌کانی تری ئه‌م بواره‌دا .

سکای ستار چیه‌ ؟

سکای ستار جۆره‌ کارتێکه‌ ده‌به‌سرێت له‌ کۆمپیوته‌رله‌شێوه‌دا له‌کارتی شاشه‌ی ده‌ره‌کی کۆمپیوته‌ر ده‌چێت  نرخی ئه‌م کارته‌ ئێستا له‌بازاڕه‌کانی کوردستاندا  [ 45 تا 50 ] دۆلاره‌  ئه‌م کارته‌ تایبه‌تمه‌ندی ئێجگار زۆری هه‌یه‌ بابزانین تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی چین .

سکای ستار خۆی وه‌ک کارتی سه‌ته‌لایت ده‌ور ده‌بینێت (واته‌ جهازی سه‌ته‌لایت) ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی  نیشانده‌ری وه‌ک [dvbdream و ALTDVB و MyTheatre و PROGDVB …….]که‌له‌ ناودارترین به‌رنامه‌کانی به‌گه‌ڕخستنی ئه‌م کارته‌ن ته‌واوی ئه‌وکه‌ناڵانه‌ ببینیت که‌ هه‌ر سه‌ته‌لایتێکی ئاسایی ده‌یهێنێت ، ته‌نانه‌ت له‌ بواری تشفیر کردنی که‌ناڵه‌ مشه‌فه‌رکاندا زۆر به‌تواناتره‌ له‌ هه‌ر جیهازێکی ئاسایی ماڵان ، به‌چه‌ندین ڕێگا‌ ده‌توانیت که‌ ناڵه‌ مشه‌فه‌ره‌کان بکه‌یته‌وه‌ وه‌ بێگومان  دنگڵیش کارده‌کات له‌گه‌ڵیدا ،( هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ بابه‌تێکی تایبه‌تدا زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر دینگڵیش بده‌م ). به‌ڵام جیاواز له‌ هه‌ر هاردوێرێکی تر ئه‌م کارته‌ توانای وه‌رگرتن و هێنانی  که‌ناڵی داتای هه‌یه‌ واته‌ که‌ناڵی داونلۆدکردن ،

باشه‌ که‌ناڵی داتا یان داونلۆد چیه‌ ؟  جیاوازی چیه‌ له‌گه‌ڵ که‌ناڵه‌کانی که‌دا ؟

که‌ناڵی داتا یان داونلۆد واته‌ کومه‌ڵه‌یه‌ک که‌ناڵه‌ له‌هه‌ر قه‌مه‌رێکدا به‌ڕێژه‌یه‌ک هه‌یه‌ ته‌نها کارتی سه‌ته‌لایت توانای وه‌رگرتنی ئه‌م که‌ناڵانه‌ی هه‌یه‌ و له‌ڕێی ی ئه‌م که‌ناڵانه‌وه‌ به‌هۆی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی وه‌ک [skaynet  و  mana  و sky graber …….]چه‌ندانی که‌وه‌  ده‌توانی داونلۆدی پێبکه‌یت به‌خێراییه‌کی ئێجگار زۆر .

ئایا‌ چی داونلۆد ده‌کات واته‌ ئه‌و شتانه‌ی که‌ دایده‌گرێت چیه‌ ئایا په‌یوه‌ندی به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ هه‌یه‌ ؟

له‌ڕاستیدا ئه‌م داونلۆده‌ زۆر نایابه‌ به‌جۆرێک هه‌رکه‌سێک جارێک تاقیبکاته‌وه‌ وازی لێناهێنێت ، وه‌  پێویستی به‌ ئینته‌رنێت نیه‌ و  به‌خێراییه‌کی ئێجگار زۆر { یاری پله‌ی سته‌یشن و کۆپیوته‌ر به‌رنامه‌ی مۆبایل و کۆمپیوته‌ر گۆرانی هه‌مه‌ڕه‌نگ وینه‌ به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه‌ فایلی رارو زیپ و  پی دی ئێف ڤیدیو به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه‌ جه‌ندان شتی فێرکاری ……… هه‌مه‌ڕه‌نگ } هه‌ندێ جار به‌خێرایی  [3مب] له‌ جرکه‌یه‌کدا داون لۆد ده‌کات . که‌ له‌ وانه‌کانی ئاینده‌دا هه‌موو ئه‌م به‌رنامانه‌تان پێده‌ناسێنم . ڕونکردنه‌وه‌ی ته‌واو ده‌ده‌م سه‌باره‌ت به‌ به‌کارهێنانی هه‌ر یه‌کێکیان .

ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ بڵێم که‌ سکای ستار له‌رێ ی ئه‌و به‌رنامانه‌وه‌ واته‌ به‌رنامه ‌نیشانده‌ره‌کانه‌وه ‌ده‌توانییت به‌ئاسانی و زۆر سه‌رکه‌وتوانه‌ که‌ناڵی HD و 3D وه‌ربگریت و  ببینیت که‌ئێستا ئه‌سته‌مه‌ به‌جهازی سه‌ته‌لایتی ئاسایی بیبینیت ،

ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت که‌ کارتی سکای ستار به‌ شێوه‌ی ‌ (usb) هه‌یه‌ که‌ به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ هه‌مان کاری پێده‌کرێت به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ لاپتۆپ زۆر گونجاوه‌ ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم له‌ داونلۆدکردندا که‌مێک خاوه‌ به‌ڵام کێشه‌ی نیه‌ له‌ وه‌رگرتنی که‌ناڵه‌کان و تشفیرکردنیدا .

کارتی توینهان /

ئه‌م کارته‌ش دروستکراوی تایوانه‌ له‌ ناو عه‌ره‌بدا زۆر باوه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی کارتی سکای ستار ئه‌و توانایانه‌ی هه‌یه‌ که‌ باسم کرد به‌ڵام له‌ داونلۆدا که‌مێک لاوازه‌ جگه‌ له‌وه‌ش هه‌ندێک له‌ نیشانده‌ره‌کانی له‌ گه‌ڵیدا ناگونجێت به‌ڵام ئه‌م جۆرانه‌ کێشه‌ی نیه‌ له‌ گه‌ڵیدا که‌ ناودارترین پله‌یه‌ره‌کانن جگه‌ له‌مانه‌ش کۆمه‌ڵێکی تر هه‌یه‌ له‌ نیشانده‌ره‌کان که‌ بێگومان هه‌ر له‌گه‌ڵیدا گونجاون به‌ڵام ئه‌مانه‌ باشترینه‌کانن  ProgDVB & MyTheatre & altdvb & dvbdream ) )

هه‌روه‌ها توانای کردنه‌وه‌ی که‌ناڵه‌ مشه‌فه‌ره‌کانی هه‌یه‌ بێگومان ڕێگا زۆره‌ بۆ ئه‌م کاره‌ش به‌ڵام هه‌موو رێگاکانی سکای ستار له‌گه‌ڵیدا ده‌گونجێت بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌رنامه‌ یاریده‌ده‌ره‌کانی وه‌ک vPlug & S2emu به‌کاربهێنیت بۆ ته‌شفیرکردن ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه‌ی سکای ستاره‌و جیاوازی نیه‌ . نرخی توینهان له‌ سلێمانیدا له‌ ڕاستیدا نه‌زانراوه‌ ئه‌گه‌ر چی زۆرم پرسیار کردوه‌ به‌ڵام نرخێکی ڕاسته‌قینه‌م ده‌ست نه‌که‌وتوه‌ چونکه‌ که‌مێک ئه‌سته‌مه‌ ئه‌م کارته‌ ده‌ست بکه‌وێت .

جه‌ندجۆرێکی تری کارتی سه‌ته‌لایت هه‌ن که‌ له‌م بواره‌دا به‌کارده‌هینرێن به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێک بێت له‌م وڵاته‌ی خۆماندانین ، هه‌ندێکیان توانای زۆرباشیان هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش نمونه‌ی هه‌ندێک له‌و کارتانه‌ن (pinnacle ، PCTV 400i PCI ، Kworld DVB ، Lifeview) هه‌ندێکیان زۆرنایابن ئه‌گه‌ر ده‌ست بکه‌وتایه‌ به‌ڕاستی سودێکی زۆری ده‌بوو بۆنمونه‌ هه‌ندێک له‌م کارتانه‌ توانای (Videos in) هه‌یه‌ که‌ ئه‌م کاره‌ وه‌ک ده‌زانین به‌ کارتی سنازی ده‌کرێت که‌ نرخه‌که‌ی زۆرگرانه‌ به‌ڵام هه‌ندێک له‌م کارتانه‌ ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندیه‌ی هه‌یه‌و ده‌توانیت سودی لێوه‌ربگریت بۆ داخڵ کردنی ڤیدیۆ له‌ کامێراو هه‌رئامێرێکی که‌وه‌ که‌ ئه‌و کاره‌ی له‌ توانادا هه‌بێت .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

لە دایك بووی ساڵی 1986 م و لە سلێمانی نیشتەجێم بڕوانامەی (Electronics and Computer Maintenance) و ( I C D L ) م بە دەست هێناوە ، لە ئێستاشدا خویندکاری زانستی کۆمپیوتەرم (Computer science) ، لە سەرەتای ساڵی 2002 دا بۆ یەکەم جار کۆمپیوتەرم کڕی و لەو ساڵەوە بە بەردەوامی هاوڕێ ی و هاودەمێکی هەمیشەییە بۆم ، بە ماوەی پچڕ پچڕ لە کاتە جیاوازەکاندا لەگەڵ بوارەکانی ( دیزاین و پرۆگرام سازی و وێپ داڕشتن نووسینی بابەتی ئای تی ) دا سەرقاڵبووم ، وە لە ساڵانی 2009 و 2011 دا لە بواری هاردوێردا کارم کردوە .

Comments are closed.