ئاژانسی گەردوونی جیهانی ئەمریکی ناسا ، لە بڵاوکراوەیەکی فەرمی دا رایگەیاند کە سۆفتوەرێکی تایبەت بە کۆدی زانیاریەکانی ئاژانسەکەی بڵاو کردەوە کە هەڵگری زیاتر لە ١٠٠٠ کۆدی زانیاریە لە تەواوی زانیاریە دەستکەوتوەکانی گەردوونی لە ماوەی ساڵانی رابردوو لە هەریەکە لە بوارەکانی رۆبۆتیکی بەکارهاتوو ، تێبینیکەرەکانی کەش و هەوا و هستەوەرە زانسستیەکان و بەشەکانی تر.
کۆدەکان لە چەند بەشێکدا جیا کراوەنەوتەوە و لە رێگەی ئەم سۆفتوەیرەدا بە خۆڕایی دەتوانی دەستی بخەی و کاری لەسەر بکەیت و وەک گەشە پێدەرێک سوودی لێوەرگری لە پڕۆژەکانتدا.
کۆدەکان بەجۆرێک لە سۆفتوەیرەکەدا رێکخراوە، کە هاوڵاتیان ناوەوەی ئەمریکا لە چەند بەشێکدا دەتوانن سوود وەرگرن و هاوڵاتیانی ناوچەکانی تر لە چەند بەشێکدا لە بوارە جیاجاکان سوود وەرگرن.
ناسا رایگەیندووە کە ئەم کۆدانە بەشێکن لەو کۆدانەی بەردەوام ئاژانسەکە کاری لەسەر دەکات و هۆکاری پێشخستن و دۆزرەوەی داهێنانە جیاجیا کانە.
بۆ دەستکەوتنی سۆفتوەیرەکە کلیک لێرە بکەن و راستەوخۆ لە ماڵپەڕی فەرمی ناساوە دەستی بخەن

چەند روونکردنەوەیەک لەم ڤیدیۆیەدا خراوەتە روو لە لایەن ناساوە:

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.