زۆر جار ئێمه گوگل به‌کارده‌هێنین بۆ گه‌ڕان به دوای هه‌ر شتێک که بمانه‌وێت وه‌ک گه‌ڕان به دوای بابه‌ت ، پرۆگرام ، وێنه یاخود هه‌واڵی جۆراو به چه‌ندین زمانی به‌ناوبانگی جیهانی .
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خزمه‌ت کردنه‌ی گوگل به به‌کارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت به‌ڵام ئایا رۆژێک له رۆژان ئێمه‌ی به‌کارهێنه‌ر بیرمان له‌وه کردۆته‌وه که مانای گوگل چییه و چ واتایه‌ک ده‌گه‌یه‌نێت؟
راستی وشه‌ی Google بریتییه له Googol که زاراوه‌يه‌كی وه‌رزشی يه به مانای( ١ به‌دواده‌كه‌وێ به سه‌د به‌رامبه‌ر سفر) ئه‌و وشه‌يه دانراوه له‌لايه‌ن زانا(ميلتون سيروتا) كه ده‌كاته كوڕی خوشكی زانای بيركاری ئه‌مه‌ريكی (ئيدوارد كاسنه‌ر) ،وه ئه‌م ناوه له كتێبی (Mathematics and the Imagination ) (بيركاری وخه‌ياڵ) نوسراوه كه له دانانی (كاسنه‌رو جيمس نيو مان )ه.
هه‌ڵبژاردنی ناوی google دوای ئه‌وه‌ی وه‌رچه‌رخان يان گۆڕان يان بڵێين ياری به‌و وشه‌ی googol كراوه تا هاتۆته سه‌ر وشه‌ی google. شایانی باسه Google یه‌کێکه له ماڵپه‌ڕه به‌ناوبانگه‌کانی جیهان که ڕۆژانه ملیۆنان که‌س سه‌ردانی ده‌کات و سوود له خزمه‌تگوزاریه‌کانی وه‌رده‌گرێت ، ئه‌و وڵاتانه‌ی به پله‌ی یه‌که‌م Google به‌کاردێنن بریتین له : ئه‌رژه‌نتین – ئوسترالیا – به‌لچیکا – به‌رازیل – که‌نه‌دا – دانیمارک – فه‌ره‌نسا – ئه‌ڵمانیا – هیندستان – ئیتالیا – مه‌کسیک – ئیسپانیا – سوید – سویسرا – وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئەمە دانێم