زۆربه‌ی كات گوێبیستی ئه‌وه بووین كه دابه‌زاندنی هه‌ندێك ئهپڵیكهیشن زیان بهمۆبایلهكانمان ده‌گه‌یه‌نێت و دواتر به‌هۆیانه‌وه زۆر به‌ئاسانی مۆبایله‌كانمان توشی ڤایرۆس یان هاككردن ده‌بنه‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌و ئهپڵیكهیشنانهن كه زیان بهمۆبایلهكانمان ده‌گه‌یه‌نن یان هیچ سوودێكی ئه‌وتۆیان نیه:
1- ئه‌پڵیكه‌یشنی خێراكردنی مۆبایل یان پاككردنه‌وه‌ی له‌ڤایرۆس
ئه‌مجۆره ئهپڵیكهیشنانه ته‌نها وه‌همین و هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نیه، به‌ڵكو هه‌ندێكجار ده‌بنه هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس بۆ نێو مۆبایله‌كانمان.
2- ئه‌پڵیكه‌یشنی به‌هێزكردنی wi-fi
له‌ڕاستیدا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی له‌وجۆره بوونی نیه، نه‌ك نابێته هۆی به‌هێزبوونی تۆڕی ئینته‌رنێت، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی به‌فیڕۆدانی وزه‌ی پاتری مۆبایله‌كان و گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس.
3- ئه‌پڵیكه‌یشنی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پاتری
ئه‌مجۆره ئهپڵیكهیشنانهش دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌و وه‌همین و هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نیه، به‌ڵكو هه‌ندێكجار ده‌بنه هۆی زوو تێكچوونی مۆبایله‌كان.
4- ئه‌پڵیكه‌یشنی پاراستنی شاشه
ئه‌مجۆره‌ش دووره له‌ڕاستییه‌وه، هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نیه شاشه‌ی مۆبایله‌كان بپارێزێت، باشترین رێگه‌ش بۆ پاراستنی شاشه‌كان تێگرتنی پارێزبه‌ندیه (درع) و ئاگاداربوونه لهكهوتن و شكاندن.
5- ئه‌پڵیكه‌یشنی ئاشكراكردنی درۆ
به‌داخه‌وه ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه خۆی درۆیه‌و له‌داهاتوودا زیان بهمۆبایلهكانمان ده‌گه‌یه‌نێت.