وەک ئاشکرایە ئایفۆن یەکێکە لە مۆبایلە بەناوبانگەکان لە نێو جیهاندا وە زۆربەی کەسایەتیە بەناوبانگەکان لە جیهاندا ئایفۆن بەکار دەهێنن جا رەنگە لەخۆمان پرسیبێت ئایا بۆچی بە مۆبایلێکی نموونەی دادەنرێت؟
هۆکاری ئەم ناوبانگ و تایبەتمەندیانە و بەدڵبوونی لە لایەن بەکارهێنەرەکانی چییە؟
:وەلامی ئەم پرسیارانە دەگەرێنمەوە بۆ چەند خاڵێک ئەوانیش ئەمانەن سیستەمی وەگەرخەری ئای ئۆ ئێس:ئەم سیستەمە بەوە جیادەکرێتەوە لە سیستەمەکانی تر کە روکارێکی جوان و ناوازەی هەیە و هاککردنی ئەم سیستەمە زۆر قورسترە لە سیستەمی ئەندرۆید و ئەگەری توشبوونی بە ڤایرۆس زۆر کەمترە،وە کەمترین رێژەی هەڵەی تێدا بەدی دەکرێت بە بەراورد لەگەڵ سیستەمەکانی دیکە
دیزاین:شێوازی دیزاینی مۆبایلەکە ئێجگار ناوازەو کەشخەی تێدا بە دی دەکرێت لە رووی تەنکی و کێش و ڕەنگ تایبەتمەندی بەرز:وەک ئاشکرایە مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بە تایبەتمەندی بەرز و ناوازە ناسراوە لەڕووی خێرای ڕام و جوانی کامێرا و بیرگەی ناوەکی و …هتد
مارکێتی ئاپ ستۆر:ئەم مارکێتە بە یەکێک لە هەرە باشترین مارکێتەکان دا ئەنرێت و وەک ئاشکرایە ئەم مارکێتە تایبەتە بە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ کە ئەپلیکەیشنەکانی زۆر پارێزراون وە بە زوترین کات ئاپدەیت واتە نوێکاریان بۆ دێت
:وە چەند شتێکی تر هەن کە لەم خاڵانە باس نەکراوە ئەوانەش نەبونی دەرچەی میمۆری کە تا رادەیەکی زۆر دەتپارێزێت لە توشبوون بە ڤایرۆس و فایلی سیخوڕی و هاک ڕیگە نەدان بە دابەزاندنی ئەپلیکەیشن لە رێگەی وێبسایتە دەرەکیەکان
،کە ئەمەش هۆیەکی ترە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆس و هاک،ئەم خاڵە بەکارهێنەرانی سیدیا ناگرێتەوە لە کۆتایدا دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە ئایفۆن مۆبایلێکی نموونەییە
ئامادهکردنی : ڕامان عهبدوڵا