کردنەوەی ئەو ماڵپەرانەی کە فلتەر کراون .

زۆرێک لە ئێمە لە زۆر کات و بارودۆخدا ، کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ناچار دەکرێن کە هەندێ ماڵپەر فلتەر بکەن ، ئەمەش خۆی لە چەندین هۆکار دەبینێتەوە ، لەوانە هۆکاری ئەمنی یان هاتنە پێشەوەی هەندێ بارودۆخی لە ناکاو .
وە لە هەمان کات ، زۆرێک لە دام و دەزگاکان و کۆلێژ و ئەو قوتابخانانەی کە هێلی ئینتەرنێتی تایبەتیان هەیە وەک زانکۆی کوردستان لە هەولێر ( UKH ) ، وە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی ( AUIS ) ، هەڵدەستن بە فلتەر کردنی زۆرێک لە ماڵپەر و ئەپلیکەیشنەکان . ئەمەش هۆکارەکەی ئەوەیە , پارێزگاری لە هێزی ئینتەرنێتەکە بکەن .
بۆ نموونە ماوەیەک بەر لە ئێستە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبووک وەستێنرا ، بەهۆی هۆکاری ئەمنیەوە ، ئەوەی ئێستا باسی دەکەم چۆنیەتی کردنەوەی ئەو ماڵپەرانەیە بە کۆمپیوتەر ، لە داهاتووە باسی چۆنیەتی کردنەوەیان دەکەین لەسەر مۆبایل .. .

سەرەتا ئێمە پێوەکراوێک بەکار دەبەین کە بۆ گۆگڵ کرۆمە . ئەم پێوەکراوە Proxy یت بۆ ئامادەدەکات , کە وا دەکات ماڵپەرەکان ببنەوە , بەمەش دەتوانیت کارەکەت راپەرێنیت .

بۆ زیادکردنی پێوەکراوەکە , کلیک لەم بەستەرە بکە .

دوای ئەوەی کلیکت لەم بەستەرە کرد , ئەوە شێوەیەکی لەو جۆرەت بۆ دەبێتەوە . وە تکایە کلیک لە Add to chrom بکە .

Proxy

دواتر  ئەم پەیامە دێت , تکایە کلیک لە Add extention بکە .

proxy2

ئێستا کارەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا . ئێستا کلیک لە Got it ! بکە .

Screen Shot 2015-12-31 at 11.34.50 PM

وە چۆنیەتی کۆنێکت Connect کردنی دەچینە سەرەوەی گۆشەی ( سوچی ) ی لای راست , وە وینەی ماسکێک هەیە دایبگرە دواتر کۆنێکت وەک وێنەکەی خوارەوە .

proxy3

 

ئێستا کارەکەمان بە سەرکەوتویی ئەنجام دا , ئەگەر دووچاری هەر کێشەیەک بویتەوە لە کۆمێنت ئاگادارم بکەرەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

کەسێکی پیشە گەر نیم , بەلام هەوڵی فێربوون دەدەم لە هەموو بەشەکانی تەکنەلۆژیادا , بۆیە کۆد نوسینیش یەکێکە لە خولیاکانم کە چەند ساڵێکی کەمە خەریکم , سوپاس بۆ خودا کە شارەزاییەکی باشم هەیە لە پرۆگرامەکانی دیزایندا .

كۆمێنتێك بنووسە