ڕۆژانە لە کاتی بەکارھێنانی پرۆگرامەکانی نووسین بە تایبەتی pdf دووچاری ھەنێک گرفت ئەبینەوە لە وانە ناتوانین بە ئاسانی دەستت کاری بکەین و نوسینەکان زیاد و کەم بکەین بە ئاسانی واتا وەک و بەرنامەی وۆرد نیە .
بۆ ئەم مەبەستە ئەمرۆ بابەتێکمان بۆ ئامادە کردون بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسان فایلەکانمان لە شێوەی pdf بگۆرین بۆ word بەبێ بەکار ھێنانی ھیچ پرۆگرامێک تەنیا بە بەکار ھێنانی وێب سایت.
سەرەتا کلێک لەسەر ئەم وێب سایتە دەکەین دواتر کلێک لە بەشی زیاد کردنی pdf فایلی pdf کەمان دیاری دەکەین و دواتر کلیک دەکەین بۆ گۆرینی فایلەکانمان بۆ word دواتر فایلەکە دا دەگرین دەبینین کە فایلەکەمان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گۆراوە بۆ وۆرد .
تێبینی/ ئەم کارە تەنها بۆ ئەو فایلە پی دی ئێفانەیە کەوا لە فایلی وۆردەوە کراون بە پی دی ئیف ئەو فایلانە ناگریتەوە کەوا وێنە یان سکانی کتێبێک کراوە و کراوەتەوە پی دی ئێف .
ئەم بابەتە لە لایەن ھاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە