لەم بابەتە کارێکی گرنگ باس دەکەين ئەويش چۆنيەتی پاراستنی کۆپيەکی زانياريەکانمانە لە هەموو ئەو مۆبايلانەی کە بە سيستەمی ئەندرۆيد کاردەکەن. ئەم بەرنامەيە چەندين زانياری پاشەکەوت دەکات وەک ( ناو ،نامە ،بەرنامەکان ، پەيوەنديەکان ، هیتر ). دەتوانن پاشەکەوتی بکەن کە مۆبايلەکەت کێشەی بۆدروست بوو يان سڕانەوە ئەوا بەئاسانی بيانگەڕینيەوە.
ئەم ڕێگايە دەتوانی بەکاربینی بۆ ناردنی هەموو نامە و ناوەکان بۆ مۆبايلی تر، تەنها ئەو فايلەی خەزنت کردوە بۆی بنێرە و بەهەمان شێوەی هەنگاوی دووەم کەباسکراوە لەخوارەوە خەزنی بکە.
سەرەتا بەرنامەکە لە گۆگڵ پلەی دابەزێنە بەخۆڕاييە
: بەکارهێنانی ئاسانە بۆ بەرچاو ڕوونی چۆنيەتی پاشەکەوتکردنی نامە وە گەڕانەوەی دوبارە باس دەکەم ::: ئێستا کە بەرنامەکەت دابەزاند،بيکەوە چەندين بەشی تيايە کەدەتوانی پاشەکەوتيان بکەی بەشی نامە داگرە SMS Backup .
پاشان Backup داگرە
ناوێکی بۆ بنوسە بە ئارەزوی خۆت دەستکاری پاشگرەکە مەکە OK داگرە