وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی كەنەدا ئاشكرای كرد، وڵاتەكەی دەستی بە ئامادەكاری كردووە بۆ هێنانی كۆچبەران لە عێراقەوە بۆ وڵاتەكەی، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمەڵێك كارمەندی وەزارەتەكە دەنێرێتە عێراق.
جۆن ماكالۆم وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی كەنەدا لە میانەی ئامادەبوونی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی كەنەدا “پەرلەمان” گوتی، حكوومەت پشتیوانی پڕۆژە پێشنیازەكەی پارتی پارێزگاران دەكات، بۆ پشتیوانی زیاتری لێقەوماوانی ئێزیدی، كە لەلایەن داعشەوە بە شێوەیەكی دڕندانە و وەحشییانە مامەڵەیان لەگەڵدا كرا.
هەروەها گوتی، وەزارەتی كۆچبەران كۆمەڵێك كارمەندی ڕەوانەی ناوچەكە كردووە، بۆ دەست پێكردنی هەڵمەتی وەرگرتنی لێقەوماوانی ئێزیدی و هێنانیان بۆ كەنەدا، ئەمەش لە كارە لە پێشینەكانی حكوومەت دەبێ لە سیاسەتی كۆچبەریدا، بەڵام بەهیچ شێوەیەك ئاماژەی بە ژمارەی ئەو كەسانە نەكرد كە كەنەدا وەك پەنابەر وەریان دەگرێت.
ئاماژەی دا، یەكێك لە كێشەكان كە ڕووبەڕووی تیمەكانی كۆچبەران لە عێراق دەبێتەوە، ئەوەیە كە ئێزیدییەكان لە ناوچەكانی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەن، دوور لە كەمپەكانی نیشتەجێ بوون لە سووریا و توركیا و ناوچەكە، ئەگەر لە كەمپەكان بووایەن، كارمەندانی وەزارەتی كۆچبەرانی كەنەدا بە ئاسانی دەیانتوانی چاویان پێیان بكەوێت و پشكنین و رێوشوێنە پێویستەكانیان بۆ بگرنە بەر.
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی كەنەدا ئەوەشی گوت، وەزارەت هەموو هەوڵەكانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ وەرگرتنی ئێزیدییەكان و گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ ئامادەكردنیان تا وەك پەنابەر بگەنە وڵاتی كەنەدا.
لە كۆتای قسەكانیدا جۆن ماكالۆم گوتی، رێوشوێنەكان بۆ هێنانی ئێزیدییەكان چوار مانگ واتە 120 رۆژی پێویست دەبێ، تا هەموو مامەڵەكان تەواو دەبن و دەگوێزرێنەوە بۆ كەنەدا، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردووش وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی كەنەدا توانیویەتی 25 هەزار سووری بگەیەنێتە وڵاتەكەی و وەك پەنابەر وەرگیراون.
جێی باسە وەرگرتنی پەنابەر لەلایەن كەنەداوە، زیاتر بۆ ئێزیدییەكان دەبێ و لێرە ناویان تۆمار دەكرێ و پشكنین و مامەڵەیان بۆ تەواو دەكرێ، دواتر بە فڕۆكەی تایبەتی كەنەدا دەگەیەنرێنە ئەو وڵاتە و مافی پەنابەرییان پێ دەدرێت، بهڵام زانیارییه بڵاوكراوهكان بههیچ شێوهیهك ئاماژهیان به شوێنی ئهو كارمهندانهی وهزارهتی كۆچبهران نهداوه، كه له كوێ و چۆن چاویان به خهڵك دهكهوێ بۆ مامهڵهكردن و پشكنینیان و دواتریش بردنیا بۆ كهنهدا.
source:Kurd in Canada