ئاژانسی نیکی نوێترین زانیاری خۆی دەربارەی بەرهەمەکانی داهاتووی ئەپڵ بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە ئایفۆن ٨ گەورەترین رەهەندی شاشەی ئەبێ لەنێوان ئەو سێ بەرهەمەی ئەپڵدا کە ئەمساڵ بڵاودەبێتەوە .
وە بە پێشببینیە نوێیەکەی نیکی , ئایفۆن ٨ شاشەکەی ٥.٨ ئینج دەبێت وە شاشەکەی لە جۆری OLED دەبێت واتە چەماوە دەبێت وە هەروەها ئەو ئاژانسە رایگەیاند ئایفۆن ٧ئێس شاشەکەی ٤.٧ دەبێت وە ئایفۆن ٧ئێس پلەس شاشەکەی ٥.٥ دەبێت .
وە ئەو دوو مۆدێلەی ئەپڵ کە ناسراون بە ٧ئێس و ٧ئێس پلەس جۆری شاشەکەیان LCD دەبێت بەڵام ئەم پێشبینەی نیکی ئاماژە بەوە ئەکات کە ئایفۆن ٨ لەمساڵدا بێت وە شاشەکەی OLED بێت وە هەرچەندە پێشتر ئاژانسی Kuo رایگەیاند بوو کە ئایفۆن ٨ لە سالی ٢٠١٨ بڵاو دەبێتەوە بە شاشەی چەمامەوە بەڵام هەواڵەکە نیکی پێشبینیەکی سەیری کرد بۆ بەرهەمە نوێیەکانی ئەپڵ .
وە ئاژانسی نیکی لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەدا بەرهەمەکانی ٧ئێس و جۆرەکەی تری لە نزیکەی ٧٠٠ دۆلاردا بن وە وە نرخی ئایفۆن ٨ــی پێشبینی کرد سەرو ١٠٠٠ دۆلاردا بێت وە روونیشی کردەوە ئەو نرخە بە پێی جۆری بیرگەی ناوەکی ئایفۆن ٨ لە گۆڕاندا دەبێت .
ئەم هەواڵەی نیکی خۆی بۆ خۆی ئاماژەی پێداوە پێشبینیەکە کە ئەگەری زۆرە لەم ساڵدا بە فەرمی رووبدات و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو دوو بەرهەمەی تردا ئایفۆن ٨ــیش ببینن .
ژێدەر : phone arena