خولیاى كڕینى ژماره مۆبایلى جوان ته‌نها له كوردستان باو نیه به‌ڵكو له زۆربه‌ى ووڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ئه‌و نه‌ریته هه‌یه و پاره‌یه‌كى زۆر به ژماره مۆبایلى جوان ده‌ده‌ن .
ماوه‌یه‌ك هه‌مان نه‌ریتى وولاتى كه‌نداو بۆ هه‌رێمى كوردستان گوزاریه‌وه كه ٤ ژماره‌ى كۆتایى مۆبایل و به‌روارى له دایك بوون (موالید) و ژماره‌ى تابلۆى ئۆتۆمبێل وه‌كو یه‌ك بوون .
به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆژنامه‌ى ناشناڵ ئیمارات ڕۆژى چوار شه‌ممه سه‌رمایه‌دارێكى شارى ئه‌بو زه‌بى پایته‌ختى ئیمارات ژماره‌ى مۆبایلى 7777-777 به نرخێكى خه‌یاڵى كریوه .
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه ئه‌و سه‌رمایه‌داره ئیماراتیه له زیادكرنێكى ئاشكرادا ئه‌و ژماره مۆبایله‌ى به نرخی 7 ملیۆن و 877 هەزار و 777 درهەم واتە 2 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار كریوه .
له ههمامان مه‌زاددا ژماره مۆبایلى 7770-777 بە نرخی 340 هەزار دۆلار فرۆشراوە.