وولاتى ئیمارات بریارى دا به‌ دروست كردنى  به‌رزترین و گه‌وره‌ترین و هۆشمه‌ندترین باڵه‌خانه‌ له‌ جیهاندا كه‌له‌ شارى دووبه‌ى پایته‌ختى بازرگانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جێبه‌جێده‌كرێت .

ده‌سته‌ى ئاو و كاره‌باى دوبه‌ى له‌ به‌روارى ٥\١١\٢٠١٦ له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا دروستكردنى (باڵه‌خانه‌ى كه‌شتى) ڕاگه‌یاند .

ئه‌م باڵه‌خانه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ى جه‌داف له‌ گوندى (ڕۆشنبیر) دروست ده‌كرێت و  یه‌كه‌مین و به‌رزترین و گه‌وره‌ترین باڵه‌خانه‌ى هۆشمه‌نده‌ له‌سه‌رانسه‌رى جیهان و جێگاى ٥ هه‌زار كارمه‌ند ده‌بێته‌وه‌ .

ئه‌م باڵه‌خانه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕووبه‌رى ٢٠٠ هه‌زار مه‌تر دووجا بنیات ده‌نرێت و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وى نوێترین ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌رده‌مى تێدا به‌كارده‌هێندرێت ، له‌هه‌مان كاتدا سه‌ره‌وه‌ى باڵه‌خانه‌كه‌ (سه‌ربانى باڵه‌خانه‌كه‌) له‌ بوارى به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌ تیشكى خۆر سوودى لێوه‌رده‌گیرێت كه‌ له‌توانایدل هه‌یه‌ كه‌ 3500 كیلۆوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت .

جێگاى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ باڵه‌خانه‌ى هۆشمه‌ندى ته‌كنه‌لۆژی شێوه‌ كه‌شتى ته‌نیا له‌ ئه‌مریكا هه‌یه‌ و تاوه‌كو ئێستا كارى تێداده‌كرێـ و ته‌واو نه‌كراوه‌ ، ئه‌ویش باڵه‌خانه‌ى كۆمپانیاى ئه‌پڵه‌ و ناوى كه‌مپى كه‌شتى ئاسمانى ئه‌پڵه‌ ، به‌لام ئه‌وه‌ى دووبه‌ى خزمه‌تگوزارى ته‌كنه‌لۆژی زیاتره‌ و بیرۆكه‌ى نوێترى تێدابه‌كارهاتوه‌ .

شایه‌نى باسه‌ دووبه‌ى دووه‌م گه‌وره‌ترین شارى ووڵاتى ئیماراته‌ و رووبه‌ره‌كه‌ى ٤١١٤ كیلۆمه‌تر دوجایه‌ و ژماره‌ى دانیشتوانى نزیكه‌ى دووملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كه‌سه‌ و داهاتى ناوه‌خۆى ساڵانه‌ى زیاتر له‌ ٨٢ ملیار دۆلاره‌ و به‌ پایته‌ختى بارزگانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناوبانگى ده‌ركردوه‌ .

باڵه‌خانه‌ى داهاتووى كۆمپانیاى ئه‌پڵ

Screen Shot 2016-11-10 at 19.49.43

باڵه‌خانه‌ى داهاتووى ده‌سته‌ى  كاره‌با و ئاوى دووبه‌ى

image

ڤیدیۆى باڵه‌خانه‌ نوێیه‌كه‌ى دوبه‌ى

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.