لەم وانەیەشدا لە زنجیرە فێرکاریەکانی دابەشکراوەکانی لینۆکسدا گەڕاینەوە لاتان بە بابەتی نوێ ، لەم وانەیەدا لە ماڵپەڕی تێک ئای باس لە چۆنیەتی دامەزراندنی VirtualBox ئەکەین لەسەر سیستمی کاڵی لینۆکس.
سەرەتا با بزانین VirtualBox (ڤێرچووەڵ بۆکس) چییە ؟
VirtualBox بریتییە لە تونێلێکی شاراوە کە سیستم و نەرمەواڵە جۆراوجۆرەکان لەخۆیدا کۆ ئەکاتەوە بەبێ ئەوەی کار لە سیستمە سەرەکیەکە بکات ئەتوانرێ فایلی گشت سیستەمێکی پێ بپشکنی بەر لە دامەزراندنی سیستمەکە بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی کێشە لە فایلەکاندا ، شایەنی باسە ئەم نەرمەواڵەیە بۆ هەرسێ سیستەمی ویندۆس و لینۆکس و ماک بەردەستە کە بەکارهێنەرانی ئەم سیسمانە ئەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەڕمی ئەپی VirtualBox ەوە دایمەزریننە سەر لاپتۆپ و کۆمپیوتەرەکانیان.
بۆیە ئێمەش وەک ماڵپەڕی تێک ئای بە پێویستمان زانی ڕوونکردنەوە بدەین لەسەر چۆنیەتی دامەزراندنی ئەم نەرمەواڵەیە بە جەخت کردن لەسەر سیستمی کاڵی لینۆکس لەبەر ئەوەی سیستمێکی ئاڵۆزە و بەکارهێنانی قورسترە لە ویندۆس و ماك.
فەرموون بینەری ڤیدیۆی فێرکاری بن.