ئه‌م جۆرانه ته‌نها کاتی هاتنی بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م داهاتیان هه‌بووه به پێی رۆیشتنی کات گشتیان بووناته زه‌ره‌ر .
——-
یه‌که‌م WebOS
له‌سه‌ر مۆبایلی Palm Pre جێگیر بوو جۆره سیسته‌میه‌کی ته‌چی هه‌بوو (به کوردی خۆمان له‌مس) به‌ڵام سیسته‌مێکی ئه‌وتۆ خێرا و باش نه‌بوو دوای هاتنی ئایفۆن له ٢٠٠٧ـدا ئه‌میش له‌ناوچوو شکستێکی گه‌وره‌ی بۆ خودی سیسته‌مه‌که و مۆبایله‌که‌ش هێنا شێوازی پرۆگرامه داگیراوه‌کان و به‌شی رێکخست و گشتی له‌یه‌ک جێگا دابوون له دوای ساڵی ٢٠١٠ جۆری مۆبایله‌که بوو به Pre، Pre Plus , pixi به‌ڵام هه‌ر به‌وجۆره‌ش سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو چونکه سیسته‌مێکی ناته‌واو بوو له زۆر ڕووه‌وه وێنه‌ی سیسته‌مه‌که له خواره‌وه ده‌بینرێت .
—-
دووه‌م MeeGo
جۆرێکی تره له سیسته‌مه فاشیله‌کانی مۆبایله‌کان هاوجۆری ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه له‌مس بوو سه‌ره‌تا سیسته‌مه‌که ناوی Moblin بوو که کورتکراوه‌ی وشه‌ی MOBILE LINUXبوو به هاوکاری نۆکیا و ئینتڵ ئه‌م سیسته‌مه دارێژرا دواتر له‌ساڵی کۆنگره‌ی جیهانی مۆبایله‌کاندا ٢٠١٠ ناوی بوو MeeGo سیته‌مه‌که له‌سه‌ر مۆبایلی N9 و N950 جێگیر کرابوو .
—–
سێیه‌م: ویندۆز فۆن
پێت خۆش بێت یاخود نا یه‌کێک له خراپترین مۆبایله‌کان که له‌سه‌ره‌تاوه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی مایکرۆسۆفت بوو بێجگه له زیان سودێکی ئه‌وتۆی بۆ ئه‌و کۆمپانیایه نه‌بوو به ئێستاشه‌و‌ه سیسته‌مه‌که‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به شێوازێکی نا رێک و پێک به‌رهه‌م هێنران و به‌و جۆره نه‌بوو که بانگهه‌شه‌ی بۆ ده‌کرد وه تاوه‌کو زیاتریش گه‌شه‌یان پێدا به‌ره‌و خراپتریان برد به‌ڵام چاره‌سه‌ریان کرد گه‌ر لایه‌نی زۆرانی خه‌ڵکی بپرسین بۆچی سیسته‌مه‌که‌یان به دڵ نیه ڕای خه‌ڵکی وه‌ربگرین ئه‌لێن هیچ پرۆگرامێکی ئه‌وتۆی نیه ئه‌وه‌ش یه‌کێکه له هۆکاره گه‌وره‌کان که ناتوانێت دڵی به‌کارهێنه‌رانی ڕازی بکات هه‌ر بۆیه مایکرۆسۆفت له کۆنگره‌ی WinHEC هیچی باسێکی ده‌رباره‌ی مۆبایلێکی له‌م جۆره نه‌کرد چونکه د‌رکی پێ‌کرد که ئیتر نایه‌وێت زه‌ره‌ر له خۆی بدات .
———
چواره‌م : BlackBerry 10 بلاک بێری
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یه‌کێک بووه له مۆبایله ناوازه‌کانی سه‌رده‌می خۆی به‌ڵام له دوای ئه‌و جۆره‌یه ئه‌و جۆره مۆبایله شکه و نه‌بۆیه‌وه به‌وجۆره‌ی جاران هۆکاری سه‌ره‌کیشی ئه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه پرۆگرامانێک و ئه‌وتۆ به‌هێزی نه‌بوو ئه‌م مۆبایله وه سیسته‌مه‌که‌شی هۆکارێکی تر بوو بۆ شکست هاتنی مۆبایله‌که ئه‌ویش زۆر خاو بوو به‌کارهێنه‌ری بێزار ئه‌کات کاتی به‌کارهێنانی .
——–
پێنجه‌م : FireFox OS
ئه‌م پلاتفۆرمه له‌ژێر براوسه‌ردا الان کار ده‌کات به‌ڵام خۆی له بنچینه‌دا سیسته‌مێک بوو بۆ مۆبایل و تابلێته‌کان به‌رهه‌م هات
له ساڵی ٢٠١١ـدا به ناوی Boot to Gecko بڵاوبۆیه‌وه وه له‌به‌رده‌وامیدا له‌و ناویه‌وه گۆراو بۆ فایرفۆکس ئۆ ئێس هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌وه بوو که به گشت بازاره‌کانی جیهاندا بڵاوی کرده‌وه به‌ڵام خه‌ڵکی جۆری و شیوازی ئه‌م مۆبایله‌یان به‌دڵبوو به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه ئه‌ندرۆیه‌ی که کاری پێ‌کرد زۆرترین کێشه‌ی کڕاشی تێدا به‌دیار ئه‌که‌وت ڕازینه‌کردنی دڵی به‌کارهێنه‌ران هه‌ر وه‌ک جۆره‌کانی گه‌وره‌ترین شکست بوو بۆ سیسته‌مه‌که .
———–
ئه‌مه ته‌نها پێشه‌کیه‌ک بوو بۆ مۆبایل و سیسته‌مانه‌ی که زۆر شکستی گه‌وره‌یان له خۆیاندا به‌جۆرێک وایان کرد کۆمپانیه‌که‌یان یاخود نه‌مێنن یاخود به به‌رهه‌می تر خۆیان هه‌ڵسێنه‌وه .
بە هیوای سود …