دوای ئەوەی ڤایبەر ڤێرژنێكی نوێی خستە بازارەوە بۆ سیستەمی (ئای ئۆ ئێس) واتە ئامێرەكانی كۆمپانیای ئەپڵ، تایبەتمەندییەكی نوێی بۆ ئەم سیستەمە زیادكردووە ئەویش ئەوەیە: ئەگەر نامەت نارد بۆ كەسێك و وە دوای ئەوە ویستت ئەو نامەیە لای خۆت و لای بەرامبەرەكەشت بسڕیتەوە ئەوە دەتوانی ئەو كارە بكەی بەم شێوەیە: ئەو مەسیجەی كە ناردووتە دەتوانی دیلیتی بكەی و دواتر داوات لێدەكات (delete for myself – delete for everyone) دەتوانی (delete for everyone) هەڵبژێری، دواتر ئەو نامەیە لای خۆت و لای كەسی بەرامبەریش دەسڕێتەوە.
تاكو ئێستا ڤایبەر ئەم تایبەتمەندییەی تەنها بۆ ئامێرەكانی ئەپڵ كاراكردووە، واتە دەبێت تۆو كەسی بەرامبەریش یەكێك لە ئامێرەكانی (ئەپڵ) ت پێبێت و دوا ڤێرژنی ڤایبەریش بەكاربهێنی.