كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئەمریكی داهێنانێكی نوێی لەئامێری (ئێكس بۆكس 360) دا ئەنجامداوەو ژمارەیەك یاری تری بۆ زیاد كردووە.

یارییەكانی ئێكس بۆكس 360 داهێنانی نوێی بۆ كراوەو ژمارەی یارییەكانی بۆ (120) یاری بەرز كراوەتەوە، ئەوەش لەكاتێكدا لەئامێرە كۆنەكەیدا ژمارەی یارییەكانی تەنها (104) یاری بوو.

دەنگۆی هاتنی ئامێری ئێكس بۆكسی 360 ی نوێ لەناوەڕاستی مانگی رابردوو بوو، دەنگۆی ئەوەش هەیە ئامێرەكە كەوتبێتە بازاڕەكانی جیهان.

جێگەی باسكردنە بەشێك لەداهێنانەكانی مایكرۆسۆفت لەبواری یارییە ئەلیكترۆنییەكانە، بۆیە ناو بەناو دواین داهێنان لەو بوارە پێشكەش دەكات.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە