زۆرجار وا پێویست ده‌كات كه‌ پۆسته‌ك له‌ فه‌یسبووك ده‌كه‌یت هه‌مووان نه‌یبینن وه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ باسه‌كه‌وه‌ نییه‌، ئه‌وه‌ی زۆربه‌مان ده‌زانین یان گشتی (Public) هه‌مووان بیبینن یان ته‌نها هاوڕێیانه‌ (Friends)، به‌ڵام جگه‌ له‌م دووانه‌ هه‌ڵبژاردی زۆری ترمان هه‌یه‌ وه‌ك بمانه‌وێت هه‌ركه‌سێك بیبینێت جه‌گه‌ له‌كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك یان ته‌نها كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك بیبینێت یان لیستێك دروست بكه‌یت ته‌نها هاوڕێیانی ناو لیسته‌كه‌ بیبینن

14088949_946259342187566_2104571455_n

1- گشتی (Public) وه‌كو ئاشكرایه‌ لای هه‌مووان هه‌ركه‌سێك براده‌رت بێت یان نه‌بێت ده‌توانێ پۆسته‌كه‌ ببینێت.

2- ته‌نها هاوڕێیان (Friends) ته‌نها ئه‌وانه‌ی ئاددن لات ده‌توانن پۆسته‌كه‌ ببینن.

3- ته‌نها ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ خۆت هه‌ڵبژاردوون له‌ (Custom)، بۆ ده‌ست دياريكردنيان (Custom) دابگره‌ له‌ خواره‌وه‌ی (Only me) و ئه‌مه‌ت بۆ ده‌بێته‌وه‌:

14111595_946259515520882_1138236867_n

لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه‌ (Share with) ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ته‌وێ پۆسته‌كه‌ ببینن كه‌ ده‌توانی ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌ست نیشان بكه‌یت كه‌ كلیك له‌ لاكێشه‌كه‌ ده‌كه‌یت دوو هه‌ڵبژارده‌ت ده‌داتێ كه‌ Friends و Friends of Friends(براده‌ری براده‌ره‌كانت) وه‌ ده‌توانی لیست و براده‌ره‌كان به‌ئاره‌زووی خۆت كه‌سه‌كان نیشان بكه‌یت به‌س به‌ نوسینی ناویان و هه‌ڵیان ده‌بژێریت ده‌توانی به‌بێ به‌كارهێنانی @ ناوه‌كان بنوسیت، ده‌توانن لیسته‌ك دروست بكه‌ین چه‌ند هاوڕیه‌كی تێدا دابنه‌ین به‌دیاری كردنی لیسته‌كه‌ ته‌نها ئه‌وان بتوانن بیبینن نه‌ك هه‌موو جارێك كۆمه‌ڵه‌ ناوێك بنووسیت، بۆ دروستكردنی لیست سه‌ره‌تا بڕۆ ئه‌م لینكه‌ ئه‌و كاته‌ی كه‌ فه‌یسبووكه‌كه‌ت كردۆته‌وه‌ : https://www.facebook.com/bookmarks/lists

14081002_946259565520877_851617326_n

ده‌بینین چه‌ند لیستێك خۆی دروستیكردون به‌ پێی شوینی نیشته‌جێ بوون یان كاردكرن، بۆ دروستكردنی لیستێكی نوێ كلیك له‌ Create list بكه‌ :

14081008_946259642187536_1889310435_n

له‌ لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه‌ ناوی لیسته‌كه‌ ده‌نووسی بۆنموونه‌ Xzmakanim یان Hawreyani kolej یان هه‌ر شتێكی تر، له‌ لاكێشه‌ی دووه‌م كه‌سه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌یت وCreate داده‌گرین :

14111918_946259702187530_2025786128_n

پاشان ڕاسته‌وخۆ دێته‌ ناو لیسته‌كه‌ و ئه‌وپۆستانه‌ی ئه‌وان كردیتیان نیشان ده‌دات واته‌ ده‌توانن ئه‌م لیسته‌ به‌كار بهێنن كاتێك بمانه‌وێت ته‌نها پۆسته‌كانی ئه‌م كه‌سانه‌ ببینین وه‌ له‌ هه‌مان شوێن پۆست ته‌نها له‌بۆ ئه‌وان بكه‌ین، ده‌توانین كه‌سه‌كان زیاد بكه‌ین له‌و له‌كێشه‌یه‌ی لای ڕاست:

11111111111111111

وه‌ ئه‌گه‌ر ویستمان هاوڕێیه‌ك بسرینه‌وه‌ له‌ لیست ئه‌وا بڕۆ بۆ ناو پرۆفایلی كلیك بكه‌ له‌ Friends ئینجا Add to another list… ئینجا كلیك له‌ لیسته‌كه‌ بكه‌ سه‌حه‌كه‌ لاده‌چێت له‌ لیسته‌كه‌ نامینێت هه‌ر له‌وێ ده‌توانی ئاڵه‌گۆری لیسته‌كانی بكه‌یت و لیستی نوێ دروست بكه‌ی:

22222 33333

ئێستا با بگه‌رێینه‌وه‌ سه‌ر لاكێشه‌ی Share with به‌نوسینی ناوی لیسته‌كه‌ دێتن وه‌ ده‌توانی چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌ك دابنه‌ین به‌یه‌كه‌و ئێستا ئه‌وه‌ی من لیستی Hawreyani kolej له‌گه‌ڵ دوو هاورێی تر كه‌ له‌ لیسته‌كه‌ دانین.

555

له‌خواره‌وه‌ Don’t share with مان هه‌یه‌ واته‌ كێ نه‌یبینێ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ پۆسته‌ك بكه‌یت وئه‌ته‌وێت هاوڕه‌یه‌كت یان چه‌ند هاوڕه‌یه‌كت نه‌یبینێت ئه‌وا له‌و لاكێشه‌ی دایان ده‌نێیت و ده‌بێت له‌لاكیشه‌یShare with دا Friends دابنێن ئینجا كارده‌كات.

666

پاش چاكردنی كاره‌كان Save Changes داده‌گرین ڕاسته‌وخۆ ده‌خرێته‌ سه‌ر Custom .

گه‌ر جارێكی تر ویستت پۆست بكه‌ی و به‌هه‌مان هه‌ڵبژارده‌ی پێشوو ئه‌وه‌ Custom ی سه‌ره‌وه‌ دابگره‌( هه‌ڵبژارده‌ی 3) وه‌ ئه‌گه‌ر ویستت ده‌ستكاری بكه‌یت Custom ی خواره‌وه‌ دابگره‌ ( هه‌ڵبژارده‌ی 5) و پاش گۆرانكاری ڕاسته‌خۆ پۆسته‌كه‌ ده‌بێت به‌ Custom. ئاگاداربن ئه‌گه‌ر كلیك له‌سه‌ر لۆگۆی custom بكه‌ ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ پۆسته‌كه‌ ده‌بیتێت ده‌توانێ كه‌سه‌كانی تریش ببینێت یان كه‌ له‌لیسته‌كه‌ دان:

7777777

به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ Don’t share with هاوڕێیه‌كت دانابوو ئه‌وا كه‌س نابینێت ده‌نوسرێ Shared with..’s friends:

88888

هه‌ڵبژارده‌ی 4 وه‌ك ده‌زانین Only me كه‌س نایبینێت ته‌نها خۆت له‌ پڕۆفایله‌كت ده‌یبینی وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی 6 لیستن خۆی بۆی دروستكردوین وه‌ ئه‌ولیسته‌ی كه‌ دروستمانكرد دێته‌ پاڵیان:

999999

وه‌ لیسته‌كان دێنه‌ لای چه‌پ ده‌توانین بیان كه‌یه‌نه‌وه و پۆسته‌كانیان ببین و پۆستیان له‌بۆ بكه‌ین:

12

 

ئامادەکردنی : ئەحمەد عومەر

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.