لە ووڵاتی چین سێ كۆمپانیای بواری ئینتەرنێت خاوەنی سەرمایەی (80) ملیار دۆلارن و پلانیشیان هەیە بۆ ساڵی داهاتوو كارەكانیان یەك بخەن.
هەریەكە لەكۆمپانیاكانی (عەلی باباو تێنسنت و بایدۆ) كە لەبواری ئینتەرنێت كاردەكەن كۆی سەرمایەكانیان دەگاتە (80) ملیار دۆلار.
لەووڵاتی گەورەی چین ئەو سێ كۆمپانیایە كاری ئینتەرنێت و وێب سایتەكان بەڕێوەدەبەنو ساڵانە بەبەهای یەك ملیار دۆلار لەبواری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت وەبەرهێنان دەكەن.
ئەمساڵ ئەو سێ كۆمپانیایە بۆندێكی خێرایان بۆ تێكەڵكردنی هەردوو كۆمپانیای (مێتوان و دیاپینگ) بەبەهای (15) ملیار دۆلار جێبەجێكرد.
هەروەها ئەو سێ كۆمپانیایە پلانیان داناوە لەژێر ناونیشانی (BAT) كێبڕكێی بازاڕەكانی جیهانی بكات بەتایبەتی بواری ئینتەرنێت.