یەكێك لە بەرهەمە تازەكانی گەورە كۆمپانیای فۆردی ئەمریكی بریتیە لە پایسكیلێكی هۆشمەند بە ناوی مۆدی.
ئەم بەرهەمە نوێیەی كۆمپانیای فۆرد, جیهانی مۆبایلە هۆشمەندەكان و پەیوەندیان بە پایسكیلەكانەوە فراوانتر دەكات بەوەی كە شوێنی دانانی مۆبایلی هەیە و پەیوەست دەكرێت بە مۆبایلەوە .
دەربارەی ئەم پایسكلە هۆشمەندە , كۆمپانیای فۆرد دەڵێت : تەواوی نەخشەی جیهان لە رێگای خزمەتگوزاری جی پی ئێس ەوە بۆ ئەم پایسكلە فەراهەم كراوە .
فۆرد دەڵێت : ئەم پایسكیلە تاقیكردنەوەیەكی نوێیە و ئاسانكارییەكە بۆ بڕینی رێگا بە خێرایی و هاتوچۆی شوێنە نزیكەكانت و ئەو شارۆچكانەی لێتەوە نزیكن .
لە هەمان كاتدا پێوسیتی بە شوێنی پارك كردن نییە چونكە خۆی بچوك دەكرێتەوە و دەتوانی لەگەڵ خۆت بیبەیت بۆ زۆر شوێن و كاتێك پاسكیلەكەێك بەكار دەهێنیت, ئەوا پێویست ناكات لە ترافیكدا بوەستی و ئەمەش كاتت بۆ دەگەرێنێتەوە .
یەكێكی تر لە تایبەتمەندیەكانی پایسكیلەكە ئەوەیە كە دەتوانێت مۆبایلی ئایفۆن بارگاوی بكاتەوە، هەروەها توانای رۆیشتنی 25 كیلۆمەتری هەی لە كاتژمێرێكدا و پاتریەكەی 9 ئەمپێرە .
شایەنی باسە ئەم پایسكیلە دوو جۆری هەیە,ئەوانیش مۆدی می و مۆدی پرۆ كە جیاوازی لە شێوازەكانیاندا هەیە و هەروها لە قەبارەشیاندا .
مۆدی می كە ئەم جۆرەیان دروستكراوە بە یارمەتی پیشەگەرێكی پایسكیل بە ناوی داهۆن، ئەم جۆرەیان زیاتر بۆ ناو شارە وبە ئاسانی دەكرێتەوە و دەچەمێتەوە و شوێنێكی كەم دەگریت.
بەڵام مۆدی پرۆ لە لایەن تیمی پەرەپێدەرانی كۆمپانیای فۆردەوە دروستكراوە و قەبارەی گەورەترە كە دەتوانرێت بۆ ئیش كردن وەك گواستنەوەی خواردن و كاری پۆستەش بەكار بێت و تایەكانی بە شێوازێكی نایاب و تۆكمە دیزاین كراون.