لەم وانەیەدا لە ماڵپەڕی تێک ئای باس لە چۆنیەتی دامەزراندنی پاکێجی figlet ئەکەین بۆ ڕازاندنەوەی ڕوکاری تێرمیناڵ و نوسینی هەر ناوێک بە شێوەی تا ڕادەیەک سێ دووری ، ئەم پاکێجە هیچ سوودێکی نییە بۆ کارکرن لە دابەشکراوەکانی لینۆکسدا واتە بوون و نەبوونی پاکێجەکە هیچ لە حاڵەتی کار کردن ناگۆڕی لەسەر سیستمەکە ، بەلام بوونی ئەم پاکێجە وات لێ ئەکا کە چیترە پێویستیت بە لۆگۆ نەبێ لەسەر ڤیدیدیۆکانت چونکە لە ڕێی ئەم پاکێجەوە ئەتوانی هەر ناوێک بتەوێ لە سەرەوەی تێتمیناڵەکەتدا بنووسی و لە رووکاری تێرمیناڵەکەتدا بەدیار ئەکەوێ وڕ ووکارێکی زۆر ناوازە بە تێرمیناڵەکەت ئەبەخشێ .

فەرموون بینەری ڤیدیۆی فێرکاری بن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماوەیەکی زۆرە ئاڵۆدەی تەکنەڵۆژیام ، و لە ساڵی (12_12_2017) بووم بە نوسەر لە ماڵپەڕی تێک ئای ، شارەزاییم لە زمانەکانی مارکەپ پرۆگرامینگ {HTML & CSS & JS & PHP} هەیە .شارەزایم لە هەموو سیستمێک هەیە بە تایبەتی وەگەڕخەڕی ئەندرۆید و سیستمی ویندۆز و گشت دابەشکراوەکانی لینۆکسیش گرنگیەکی زۆر بەم سیستمانە ئەدەم ، و هەوڵ ئەدەم ، نوێترین هەواڵ و زانیاریەکانی پێشکەش بە ئارەزومەندانی تەکنەلۆژیا بکەم.

Comments are closed.