لەگەڵ بەرزبونەوەی ژمارەی بەكارهێنەرانی ئامێرە هۆشمەندەكانی مۆبایل و تابلێت و كاتژمێر, ئەوا ئەپلیكەیشنی زیاتر بڵاو دەكرێتەوە كە هەندێكیان دەنگدانەوەیەكی گەورە بە دوایی خۆیاندا دێنن .
تیمێكی شارەزا و پەرەپێدەری ئەمریكی ئەپڵیكەیشنێكی نوێیان دروست كردوە كە لەسەر ئۆپەریتن سیستەمی ئای ئۆ ئێسی كۆمپانیای ئەپڵ كاردەكات و تیایدا ئەوەت پێدەڵێت كە كێت خۆش دەوێت و ڕقت لە كێ دەبێتەوە .
ئەو ئەپڵیكەیشنە نوێیە ناوی هاندس فری تایندەرە و لە نێو كاتژمێری هۆشمەندی ئەپڵدا جێگر دەكرێت و لە توانیادا هەیە كە چاودێَری ژمارەی ترپەكانی دڵت بكات لەهەموو خولەكێكدا.
دەربارەی چۆنیەتی كاركردنی ئەو ئەپڵیكەیشنە نوێیە , تیمی پەرەپێدەر دەڵێن : هەر كاتێك دەچیتە ناو ماڵپەری تیندەر كە تایبەتە بە دۆزینەوەی خۆشەویستەكەت لە سەرانسەری جیهان , ئەوا لە كاتی سەردانیكردنی پرۆفایلی هەر كەسێك, گەر بێت و ترپەی دڵت بە خێرایی لێبدات ئەوا پێت دەڵیت كە تۆ حەزت لەو كەسەیە و خۆشت دەوێت .
تیمە پەرەپێدەرەكە ئاماژە بەوە دەكەن كە جگە لەوەی ئەو ئەپڵیكەیشنە ئەو كەسانەت پێ ئاشنا دەكات كە خۆشت دەوین , لە هەمان كاتدا لەسەر شاشەی كاتژمێرەكە ئەو كەسانەشت بۆ نمایش دەكات كە حەز بە بینیان ناكەیت یان خۆشت ناوێن .