کەمی بەرگەگرتنی ڕێژەی پاتری موبایلەکانمان یەکێکە لە کێشەکانی زۆربەمان، هۆکار زۆرن لەوانە بەکارهێنانی موبایلەکانمان ڕۆژانە بەبێ وەستان و بارگاویکردنەوەی، بەڵام لە ڕاستیدا هەندێک نەرمەواڵەش هەن بەردەوام لە ڕێژەی پاتریکە دەبەن نموونەیەکی وەک یاری Pokémon Go چونکە هەمیشە بە کوژاوەی و داگیرساوی لە ڕێژەی پاتری موبایلە دەبات و وزە سەرف دەکات، ئەمڕۆکە ڕوونی دەکەینەوە کە ڕێگە چارەیەک بدۆزیەوە و ئەو نەرمەواڵانە دیاری بکەین کە زۆرترین ڕێژە پاتری دەبەن کە ئەمە دەبێتە پرسیار بۆ تۆ، هێشتا ئامادەی بەکاریان بێنیت.

ئەوانەی زۆرترین ڕێژەیان داگیرکردووە

هەندێک جار، پێویستە سێری بەشی Settingsی ئامێرەکەمان بکەین و باتایبەتیش بەشی Battrey چونکە لێرەدا کۆمەڵێک داتا و ئامارمان نیشان دەدات کە ئامێرەکەمان زۆرترین وزەی پاتریکەی لە چیدا بەکاریهێناوە کە بەدڵنیایەوە ئەم یارمەتی تۆ دەدات بۆ دۆزینەوەی کێشەی پاتریکەت و بتوانیت بەکەمکردنەوەی ئەم کردارانە ڕێژەی وزەی پاتریکەت بۆ ماوەیەکی زیاتر و زیاتر بهیڵیتەوە.

بۆ دۆزینەوەی لە زۆرێک لە ئامێرەکانی ئەندرۆید سەرەتا دەبێت بچیتە Settings دواتریش Power Management (یان هەر نووسراوە Battrey وەک موبایلەکانی سامسۆنگ) دوای کردنەوەی ئەگەر سێربکەیت بەشێوەی ڕیزکراو ئەو نەرمەواڵەنەی داناوە کە بوونتە هۆی بەکارهێنانی زۆرترینی ڕێژەی وزەی پاتریەکە وە دەتوانیت کرتە لە هەریکێکیان بکەیت بەشێوەی هێڵکاری بەپێی کاتەکان دیاری دەکات.

battery-saver-w782

چی بکەم لە دوایی زانینی ڕێژەی بەکارهاتووی پاتری ئامێرەکەم؟

ئێستا تۆ توانیوتە بزانیت چی زۆرترین وزەی پاتریت دەبات، ئێستا بڕیار لەدەس خۆتە، نەرمەواڵەکان دیاری بکە و پاشان بڕۆ Applicaton و بیاندۆزەرەوە، چارەسەری سەرەتایی ئەوەیە بەتەواوی بیسڕیتەوە یاخوود داتاکەی بسڕیتەوە (Clear Dataی بکەیت)  تا گرفتی پاتریەکەت چارە بکەیت. ئەوە چارسەریی کاتییە ئەگەر داتاکانی بسڕیتەوە بەڵام چارسەری باشتر ئەوەیە بەتەواوی بەرنامەکە ڕاگری (Force Stop).

گرنگە بگووترێت تۆ لەوانەیە لە دوایی زانینی ئەمە دوو بڕیار بدەیت یان چارەسەری کاتی یان سڕینەوە، بەڵام بە سڕینەوەی باشتر و کاریگەترە چونکە دەبێتە هۆی لەکارخستنی تەواوی نەرمەواڵەکە و چیتر کارناکات، چونکە زۆرێکیان ئەگەر کاریشیان پێنەکەیت ئەوان هەر کاردەن و وزە دەبەن لە پاتریەکە.

ئەی چی بکەم ئەگەر نەرمەواڵە نەبوو لە ڕێژەکدا؟

زۆرجار لەکاتی نیشاندانی زۆرترینی ڕێژەی بەکارهاتووی پاتریدا لە جیاتی نەرمەواڵە هەندێک لەکردارەکانی موبایلەکەمان دەبینین کە زۆرترین ڕێژەیان داگیرکردووە، بەڵام لەهەندێک لەمانەش چارەسەرەکەی ئاسانە نموونە ئەگەر Screenی نیشندا ئەوا تەنها بە کەمکردنەوەی ڕێژەی ڕووناکی ڕوونەماکەت کێشەکەت چارە دەبێت، لەهەر کاتێکی تردا بۆ چارەسەری کەمی بەرگەگرتنی پاتری کەمکردنەوەی زۆری کردارەکانە کە بەسەر ئامێرەکانمان دەی چەسپێنین.

 

brightness-w782

لە Settings دواتر Display ئینجا Brithness لێرەدا ڕێژەی ڕووناکی ڕوونەما دەسکاری دەکرێت.

 

لە کاتێدا تۆ ڕێژەیەکی زۆرت دیت بە جیاوازیەکی زۆری ڕێژەی سەدی تەنها چارەسەر ئەوەیە ڕووناکی ڕوونەماکەت کەم کەیەوە یاخوود لانی کەم وای لێبکەیت کە بەپێی ڕووناکی دەورووبەر خۆی بگونجێنێت، بەدڵنیایەوە کاریگەری خۆی دەبیت بۆت.

هیوای سوود، لە لێدوانەکان ئەگەر تۆ بەشێوەیەکی باشتر لەم ڕێگایە چارەسەری کێشەی کەمی پاتریت کردووە بینووسە بابەتەکە دەوڵەنتر و باشتر بکە.

له‌لایه‌ن هاوكارانمان له‌ ئه‌ندرۆید كورد ئاماده‌كراوه‌

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.