بەڕێوەبەری جێبەجێکاری واتسئەپ جان کوۆم لە بڵاوکراوەیەکیدا لە فەیسبوک ڕایگەیاند “ئێستا کاتی ئەوەیە کە واز لە کارەکەم بهێنم، زۆر دڵخۆشم بە کارکردنم لەگەڵ ئەم گروپە بچوکەدا، کە یارمەتیدەربوین لە خزمەتکردنی ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە جیهاندا”.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی “سکای نیوز”، جان کوۆم ئاماژەی بەوەکردووە لەو کاتەدا دەڕوات کە هەستیکرد خەڵکی بەڕێژەیەکی زۆر خزمەتگوزاری واتسئەپ بەکاردەهێنن، هەروەها گروپی کارمەندانی واستئەپیش بەشێوەیکی باشتر و بەهێزتر لە پێشوو کارەکانیان ئەنجام دەدەن.

وازهێنانی کوۆم لە پلەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕەخنە توندانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر بابەتی دزەکردنی زانیاری بەکارهێنەرانی فەیسبوکی گرتەوە و ناوبراو رازی نەبووە لەسەر هەندێک بابەت کە تایبەتبوون بە دزەپێکردنی زانیار بەکارهێنەرانی فەیسبوک.

مارک زوکەربێرگ لە یەکێک لە بڵاوکراوەکانیدا بۆ کوۆم نوسیویەتی “جان، لەشوێنی کاردا هەست بە لەدەستدانت دەکەم، وە زۆر سوپاست دەکەم کە هاوکاری خەڵکت کردووە تا بەتەواوی لە جیهانەوە پەیوەندی بەیەکەوە بکەن، هەروەها سوپاست دەکەن بۆ  هەموو ئەو شتانەی کە فێرت کردووم”.

سەرچاوە :: ئێن ئاڕتی ۲

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.