وێنه‌ی gif یاخود وێنه‌ی جوڵاو یه‌كێكه له حۆره‌كانی وێنه كه به ڕاگرتنی ماوس یاخود كڵیك كردن له‌سه‌ر وێنه‌كه به شێوه‌یه‌كی جوڵاو وێنه‌كه ده‌جولێت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ، هه‌وه‌ك ئاشكرایه له یه‌كێ: له دواین گۆران كاریه‌كانی هه‌ریه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و تویته‌ر بریتی‌بوو له پشتگیری كردنی وێنه‌ی جوڵاو و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه جوڵاوانه له هه‌ریه‌كه له‌و تؤره كۆمه‌لایه‌تیانه.
له‌دواین گۆران كاریه‌كانی یوتوب به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی پشتگیری وێنه‌ی GIF وێنه‌ی جوڵاوی كرد،به كلیك كردن له‌سه‌ر ڤێدیۆكه له لیستی ڤیدیۆكان بۆ ماوه‌ی 3 چركه ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی كه ده‌مانه‌وێ به‌شێوه‌ی وێنه‌ی جوڵاو ده‌جوڵێت .
ئه‌مه‌ش وه‌ك و كارئاسانیه‌ك ده‌بێت بۆ بینه‌رانی به‌جۆرێك له بری ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژ سه‌یری ڤیدیۆكه بكه‌ن و یاخود كلیك له سه‌ر ڤیدۆكه به‌كه‌ن له لیستی ڤیدیۆكان ده‌توانن به شێوه‌ی وێنه‌ی جوڵاو ڤیدیۆكان ببینن،
جێی ئاماژه‌یه كه له شوباتی مانگی ڕابردوو یوتوب كار له‌سه‌ر ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندیه ده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی تاقی كاری ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندیه‌ی زیاد كردبوو به‌ڵام له ئێستادا به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی به‌كارهێنه‌رانی ده‌توانن سوود له‌و تایبه‌ت مه‌ندیه‌ی یوتوب وه‌رگرن.