سه‌ره‌كیترین شت و دووباره‌ به‌ده‌ست هێانه‌وه‌ی گران بێ لیستی ناوه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنه‌ له‌ مۆبایل.

بۆ ئه‌وه‌ی كۆپیه‌ك له‌ناوه‌كات هه‌ڵبگری و دووباره‌بیان هێنیه‌وه‌ له‌كاتی پێویست چه‌ند ڕیگایه‌ك هه‌یه‌ له‌وانه‌ ده‌توانی ناوه‌كان له‌سه‌ر سیمكارت تۆماربكه‌یت به‌لام سنورداره‌و و ناوه‌كان ده‌بێت كورت بن، ڕیگایه‌كی تر تۆماركردنیان له‌سه‌ر ئه‌و ئیمه‌یله‌ی كه‌ به‌كاری ده‌هێنی ئه‌وه‌شیان كه‌مێك سه‌ر ئێشه‌یه‌ و ده‌بیت ناوه‌ ناوه‌ Sync بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاریه‌كان تۆماربكرێن وه‌ پێویستی به‌ هێلی ئینته‌رنێته.

به‌لام له‌ فێركاری ئه‌مجاره‌ماندا چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی كۆپیه‌ك له‌ ناوه‌كانتان به‌ ئاسانترین شێوه‌ بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌

  • هه‌نگاوی یه‌كه‌م : لیستی ناوه‌كانت بكه‌وه‌ contacts

     1
    • هه‌نگاووی دووه‌م : بڕۆ سه‌ر به‌شی Settings

      13925344_936072149872952_6965361242549826550_n

      هه‌نگاوی سێیه‌م : به‌شی Import/Export contacts هه‌ڵبژێره‌

      13892149_936072353206265_4596006724072428321_n

      پاشان وێنه‌یه‌كی وه‌كو ئه‌م لیسته‌ت بۆ ده‌بیته‌وه‌

      33

      1-ئه‌گه‌ر بته‌وێت ناوه‌كان له‌ میمۆری ناوه‌كی مۆبایل بهێنی.

      2-ئه‌گه‌ر بته‌وێت ناوه‌كان تۆماربكه‌ی له‌ میمۆری ناوه‌كی مۆبایل.

      3-ئه‌گه‌ر بته‌وێت ناوه‌كان له‌ میمۆری ده‌ره‌كی مۆبایل بهێنی.

      4-ئه‌گه‌ر بته‌وێت ناوه‌كان تۆماربكه‌ی له‌ میمۆری ده‌ره‌كی مۆبایل.

      5-ئه‌گه‌ر بته‌وێت ناوه‌كان له‌ سیمكارت بهێنی. 6-ئه‌گه‌ر بته‌وێت ناوه‌كان تۆماربكه‌ی له‌ سیمكارت.

      ئێستا چواره‌میانمان ده‌وێ (ئه‌گه‌ر بته‌وێت ناوه‌كان تۆماربكه‌ی له‌ میمۆری ده‌ره‌كی مۆبایل ) Export to SD card داده‌گرین

      * ده‌شتوانی له‌ میمۆری ناوه‌كی تۆمار بكه‌ی كێشه‌ی نیه‌ وه‌ له‌ سیمكارتش به‌ڵام ناوه‌كان هه‌نده‌ك تێك ده‌چن له‌ سیم كارت!

       

      شوێنی تۆماركردنه‌كه‌ت پێده‌ڵێ Ok دابگره‌

      11

      • ده‌بینن فایله‌ك زیاد بووه‌ به‌ پاشگری vsf، ده‌توانی بیخه‌یته‌ سه‌ر كۆمپیوته‌ریش هه‌ركاته‌ك ویستت بیهێنیته‌وه.

        00
        بۆ هێنانه‌وه‌ی ناوه‌كانیش هه‌مان هه‌نگاوه‌كانی پێشتر جێبه‌جێ ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر فایلی vsf ه‌كه‌ له‌  میمۆری ده‌ركی بێت 3 وه‌ له‌ میمۆری ناوه‌كی 1وه‌له‌ سیمكارت 5 و پێویست ناكات له‌ جیگایه‌ی بگه‌ریت له‌ كوێت تۆماركریه‌، كامه‌ت هه‌ڵبژارد خۆی ده‌بینیته‌وه‌، كه‌ دامانگرت پێت ده‌ڵێت ده‌توێ له‌ كوێ تۆماربكه‌ی له‌ دیڤایس یان ئیمه‌یل ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م دابگره‌ ناوه‌كان هه‌مووی ده‌گه‌رێته‌وه‌.
        13895416_936073656539468_5169189212918415137_n
       ئاماده‌كردنی : ئه‌حمه‌د عومه‌ر

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.