پیشه‌سازیه نا سه‌ره‌کیه‌کان (ته‌قلیده‌کان) ئه‌توانێ ببێته کێشه بۆ کۆمپانیا گه‌وره‌کان ، بێجگه له‌وه‌ی کریارانی ئه‌مجۆره ته‌قلیدیانه ئه‌بێته هۆکاری زیان و خراپه بۆ که‌سی کڕیار به‌ڵکو له‌قه له ناو و ناوبانگی کۆمپانیا گه‌وره‌کانیش ئه‌دات ، له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا هه‌واڵ بڵاوبۆیه‌وه که ئێل جی له کۆتا هه‌وڵی خۆیدا له‌گه‌ڵ کاڵا ته‌لقیدیه‌کانه توانی ببێته براوه‌ی ١٦٨ میلیۆن دۆلار قازانجێکی باش به‌ده‌ست بهێنێت.
ئێل جی ساڵی ڕابردوو شکایه‌ت نامه‌یه‌کی ڕووبه‌ڕووی دادگای فیدراڵی کرد که ناوی ١٧ کۆمپانیای جۆرا و جۆری تێدا هێنابوو که به قاچاخ به‌رهه‌می LG Tone ته‌قلیدکراویان( FAKE) فرۆشتووه وه داواکاری ٢٠٠ دۆلار غه‌رامه‌ی کرد .
هه‌رچه‌نده دادگا له کۆتایدا بریاری دا به پێدانی برێکی که‌متر له‌وه‌ی ئێل جی داوای کردبوو به‌ڵام له کۆتایدا توانی سه‌رکه‌وتوو بێت .
وه هه‌روه‌ها (چانگ ما) سه‌رۆکی ئه‌لکترۆنی مۆبایله‌کانی ئێل جی له ئه‌مریکادا ڕایگه‌یاند :
وه ئێل جی له کۆنگره‌ی CES 2017ـدا هێدفۆنه‌کانی زنجیره‌ی LG TONE ـی نمایش کردبوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که کۆریه‌کان له لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌یان به هیچ جۆره مۆدێلێکی تایبه‌ت نه‌داوه که به تایبه‌ت جۆری ته‌قلیدی لێ بڵاوکرابێته‌وه به‌ڵام هیوادارن که نموونه ته‌قلیدیه‌کان وا له کڕیاریان نه‌کات که ڕایان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه نوێیه‌که‌یان بگۆرێت .