هەرچەندە بەردەوام بەرنامەکانی بواری نامە ناردن دڵنیایی بە بەکارهێنەرانیان دەدەن کە پارێزراون و بەهیچ جۆرێک نامەکانیان نادرێتە دەست هیچ کەس و لایەنێک و دوای سڕینەوەی یەکجارەکی نامەکانیان ، بەهیچ جۆرێک ناگەڕێتەوە و تەنانەت لە سێرڤەری سەرەکی کۆمپانیاکەش دەسڕێتەوە.
بەرنامەی واتسئاپ لە ئێستادا بە یەکێک لە پارێزراوترین بەرنامە دادەنرێت و بەکارهێنەریکی یەکجار زۆری هەیە.
بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە کە توێژەرێکی بواری ئاسایشی ئینتەرنێت بەناوی جۆهانتان زدزایسکی توانیویەتی چەند بەڵگەیەک دەست بخات لەوەی کە دوای سڕینەوەی نامەکانی واتسئاپ لەسەر مۆبایلی ئایفۆن، ئەوا چەند رەگێکی ئەو نامانە لەناو مۆبایەلەکە جێ دەمێنێت و بەهیچ شێوەیەک ناتوانی یەکجارەکی بیسڕیەوە تەنانەت ئەگەر ئەرشیفەکانیشی بسڕیەوە. تا ئەوکاتەی بەرنامەی واتسئاپ بە تەواوی دەسڕیەوە لە مۆبایلەکەتدا.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.