ڕۆژانه‌ له‌ كاتی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ره‌كانمان و هه‌روه‌ها كاركردن له‌ سه‌ری به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسای سه‌یری ڤیدیۆ كان ده‌كه‌ین بێگومان فایلی ڤیدیۆكانیش چه‌ندین جۆری جیاوازی هه‌یه‌ كه‌ زۆر جار ئه‌و پرۆگرامه‌ی كه‌ هه‌مانه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڤیدیۆكان پشتگیری هه‌موو جۆره‌ فایله‌كان ناكات یاخود نایان خوێنێته‌وه‌.

بێگومان به‌دانانی پله‌یه‌رێكی باش له‌ناو كۆمپیوته‌ره‌كانمان له‌و كێشه‌یه‌ ڕزگارمان ده‌كات ،  بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌م بابه‌ته‌دا پله‌یه‌ركی نایابتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چیتر رووبه‌رووی ئه‌و كێشه‌یه‌ نه‌بینه‌وه‌. VLC Media Player یه‌كێكه‌ له‌ پله‌یه‌ره‌ نایابه‌كان كه‌ پشتگیری زۆربه‌ی فایله‌ ڤیدیۆیه‌كان ده‌كات و ئیتر كێشه‌ی نه‌خوێندنه‌وه‌ی ڤیدیۆكان نامێنێت و پله‌یه‌ره‌كه‌ كۆمه‌لێك تایبه‌ت مه‌ندی هه‌یه‌ له‌وانه‌ دانای ژێرنووس بۆ سه‌ر ڤیدیۆكان و هه‌روها سه‌یركردنی ڕاسته‌وخۆی كه‌ناڵه‌كان و دانانی ئیفێكت بۆ سه‌ر ڤیدیۆكان و كۆمه‌ڵیك تایبه‌ت مه‌ندی تر .

ئه‌م لێده‌ری ڤیدیۆیه‌ بۆ هه‌موو سیسته‌مه‌كان به‌رده‌سته‌ و ئه‌توانن له‌ وێب سایتی سه‌ره‌كی بۆ هه‌ر سیسته‌مێك بتانه‌وێ دایگرت . كلیك بكه‌

VLC-Logo

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆ م , له‌ كۆلێژى كارگێرى و ئابوری - به‌شى كارگێرى كار , ساڵانێكه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا زانیارى تێكه‌ڵاویم هه‌یه‌ , به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى شاره‌زایه‌كى باشم هه‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ بواره‌كانى ته‌كنه‌لۆیا ، و ئاره‌زووزی خزمه‌ت كردن ده‌كه‌م له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و ئامانجم به‌ره‌و پێش چوون و شاره‌زابوونی زیاتری تاكی كوردە له‌ بواره‌دا .

Comments are closed.