یەكێك لە دیاردە باوەكانی ساڵی 2014 و 2015 بریتی بوو لە وێنەگرتن بە شێوەی سێلفی واتە كەسی و هونەری ئەو وێنەگرتنەش لەوەوە سەری هەڵدا كە پێویست ناكات یەكێك بێت وینەیەكت بگریت یانخود كۆمەلە هاورییەك وینە بگرین و یەكێكیان دەرنەچێت لەو وێنەكە , بەلكو هەموویان لە وێنەكە دەردەچوون .

زۆری هەوادرانی وێنەی سێلفی هەر زوو وای لە كۆمپانیا تەكنەلۆژیەكان كرد كە بیر لە داهێنانێك بكەنەوە بۆ ئەوەی یارمەتی ئارەزوومەندانی ئەو جۆرە وێنەیە بدەن و ئەویش دروست كردنی داری سێلفی بوو كە بە هۆیەوە دەتوانیت لە دووری نزیكەی مەتر و نیوێكەوە وێنەی خۆت بگریت .

بەڵام ئەمجارەیان كۆمپانیای نێكسی لە ژێر ناونیشانی (ماڵئاوا سیڵفی , بەخێرهاتی نێكسی) ئامێرێكی نوێ ی تەكنەلۆژی نمایش كرد كە تایبەتە بە وینەگرتنی تاكە كەسی یان وێنەگرتنی بە كۆمەڵا و بەمەش جێگای داریی سێڵفی دەگرێتەوە .

نێكسی ئامێرێكی نوێیە و لە رێگای 4 باڵەوە بە ئاسماندا دەفرێت و هاوشیوەی هەلی كۆپتەر بەرز دەبێتەوە .

دەتوانیت لە رێگای بلوتوسەوە ئەم ئامێرە پەیوەست بكەیت بە مۆبایلەكەت و پاشان بۆ هەر شوێنێك بچیت ڕاستەوخۆ بە دوات دەكەوێت .

هەروەها هەستیارە بە جوڵَەی دەستەكانتەوە , واتە تەنها بە ئاماژە پێكردن دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت نزیكی بكەیتەوە یان دووری بخەیتەوە و هەروەها ئاستی بەرزیشی بۆ دیاری بكەیت.

وا چاوەروان دەكرێت كە ئەم ئامێرە نوێە هەوادارێكی زۆر لە دەوری خۆی كۆبكاتەوە بە تایبەتی لە نێو توێژی گەنجاندا

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە