باسێکی کورت سەبارەت بە ئیرۆری Kali Roules
ئەم ئیرۆرە ڕووبەرووی بەشێک لە بەکارهێنەرانی کاڵی لینۆکس ئەبێتەوە بە تایبەت کاتێک کە سیستمەکە بە وەهمی بەکار دێنیت!
ئەم ئیرۆرە ئیرۆرێکی زۆر بەسیتە کە لە کاتی ئینستاڵ کردنی نەرمەواڵە یان تولێکدا یان لە کاتی ئەپدەیت کردنەوەی پاکێجەکان لەڕێی تێرمیناڵەوە رووبەڕووت ئەبێتەوە..
سەرهەڵدانی ئەم ئیرۆرە لە کاتی ئینستاڵ کردن یان ئەپدەیت کردنەوەی نەرمەواڵە و پاکێجەکان ئەگەڕێتەوە بۆ پشتگیری نەکردنی نێتوۆرک لەلایەن VirtualBox ەوە واتە کاتێک ئەتەوێ نەرمەواڵەیەک یاخوود پاکێجێک ئیستاڵ بکەیت یخوود ئەپدەیتی بکەیتەوە ئەوا پێت ئەلێ کە کۆنێکتی نێتوۆرک نەبوویت (Connection Failed) لەکاتێکدا کە پەیوەستی نێتوۆرک بوویتە!
چارەسەری زۆر ئاسانە و پێویستی بە هیچ کەرەستەیەکی دەرەکی نییە تەنیا ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکە بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکە:
١- بڕۆ بۆ Files
٢- پاشان بڕۆ بۆ Other Locations پاشان بۆ Computer
٣-پاشان بڕۆ بۆ بوخچەی etc پاشان کلیکی لای چەپ لە سەرەوەی نەرمەواڵەی Files بکە و بنووسە Network Manager و بوخچەکە بکەوە
٤- پاشان فایلی NetworkManager.Conf بکەوە
پاشان ئەم نوسینەت دێتە پێش
[main]
plugins=ifupdown,keyfile
[ifupdown]
managed=false
پاشان managed=false بگۆڕە بیکە بە managed=true و پاشان سەیڤی بکە.
دوای ئەنجامدانی ئەم کردارانە تێرمیناڵ بکەوە و ئەم کۆماندەی خوارەوە ڕەن بکە.
service network-manager restart
پاشان ئەم کۆماندەی خوارەوەش ڕەن بکە.
apt-get update
تەواو ئێستا ئەتوانی هەر پاکێجێک و هەر نەرمەواڵەیەک ئەتەوێ ئیستاڵی بکەیت و نوێی بکەیتەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.