بەهۆی زۆر بەكارهێنانییەوە زۆر جار تووشی نەمانی شەحنی لاپتۆپه‌كەمان دێینەوە، كە پێویستە رۆژانە چەند جارێك شەحنی بكەینەوە، جا بۆیە بۆ پارێزگاریكردن لە پاتری لاپتۆپه‌كەت دەتوانیت ئەوانە بكەیت:
1-با پاتریەكە گەرم نەبێت، ئەگەر هەستت كرد كە لاپتۆپه‌كەت گەرم بووە ئەوە بزانە كێشەیەك هەیە و پێویستە بیكوژێنیتەوە كە باشترین چارەسەرە بۆ ساردكردنەوە، وەیا دەتوانیت ساردكەرەوەی لاپتۆپ بەكار بێنیت.
2-لە كاتی ئیشكردنی لاپتۆپ پاترییەكەی دەرمەهێنە، یەكێك لە هەڵە گەورەكان ئەوەیە لە كاتی كاركردنی لاپتۆپ پاترییەكەی دەربكەیت، چونكە سیستەمی ئامێرەكە تووشی كێشەی گەورە دەكات، بۆیە سەرەتا لاپتۆپەكە دابخە و دڵنیابە لە رەشبوونی شاشەكەی ئینجا دەتوانیت پاترییەكەی لاببە.
3-پاتریەكە تەواو شەحن نەبێتەوە، دەتوانیت یاسای 80/20 پێڕەو بكەیت، واتە رێژەی شەحنی پاتریەكەت نە كەمتر لە 20% و نەزیاتر لە 80% بێت، بەو جۆرە تەمەنی پاتریەكە زیاد دەبێت، بۆیە هەڵەیە كاتێك بەدرێژایی شەو لاپتۆپەكەت لەسەر شەحن جێ بێڵیت.
4-با پاتریەكە تەواو بەتاڵ نەبێتەوە، یەكێكە لە كارە خراپەكان كە وەك شۆك وایە بۆ لاپتۆپ و پاتریەكەی، بۆیە با لاپتۆپەكە نەگاتە ئاستی شەحنی سفر و پێویستە ئەو كات پەلە لەشەحنكردنی بكەین.
5-گووگل كرۆم بەكار مەهێنە، ئەو رێنماییە لەلایەن گۆڤاری “فۆربس” كراوە بەو پێیەی بزوێنەری گەڕانی گووگل كرۆم دەبێتە مایەی لاوازكردنی پاتری و تەمەنی و تواناكانی كەم دەكاتەوە، بەتایبەتی بۆ ئەو لاپتۆپانەی سیستەمی ویندۆزیان لەسەرە بەو پێیەی ئەو بزوێنەرە وزەیەكی زۆری دەوێت و پاتری لاواز دەكات.
s:wishe

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.