زۆربەمان شارەزایی چۆنیەتی گۆڕینەكەیین و زۆریشمان نازانین كە چۆن بیگۆڕین، بۆیە ئەو كەسانەی كە نازانن تاكوو ئێستا چۆن دەستكاری بكەن بەم شێوازە كارەكانیان ئەنجام بدەن.
سەرەتا دەچینە ناو نیشانی ژووری ئەدمین بۆ دەستكاری كردنی ڕێكخستنەكانی ئامێرەكەمان.
كلیك لێرە بكە بۆ چوونە ژووری ئەدمین
پاشان پەڕەیەكی وەكوو ئەم پەڕەیەی خوارەوەت بۆ دەر دەكەوێت، لە بۆشاییەكەی كە دیاریم كردووە بنووسە admin
پاشان پەڕةیەكت بۆ دەكرێتەوە دەچینە ئەو ناو نیشانەی كە دیاری كراوە بۆت
ئەرك و فەرمانەكانی ئەوەی دیاریم كردووە بەم شێوەیەیە.
- Network Name (SSID) * بۆ گۆڕینی ناوی خەتەكەت بەكاردێت تۆ چی ناوێكت بە دڵە بیكە بەوە.
- Broadcast Network Name (SSID) بۆ پێشاندان یاخود پێشان نەدان لە لای مۆبایلی بەكارهێنەر.
- Security Mode لێرە دەتوانیت خەتەكەت بكەیت بە كراوە، واتا هەر كەس بیەوێت بە بێ پاسۆرد بچێتە ژوورەوە ئەوەش بە هەڵبژاردنی Open یاخود دەستكاری نەكردنی تاوەكوو وەكوو خۆی بمێنێتەوە.
- Pass Phrase * ئەمەش بریتییە لە ووشەی نیهێنییەكەت ئەتوانیت بیگۆڕیت بەوەی كە ئەتەوێت.
ئەوەی گرنگبێت لێرەیا Broadcast Network Name (SSID) ــیە ئەمە پێك دێت لە دوو بەش
- Enable واتا وای فایەكەت كار دەكات و لە مۆبایلی بەكار هێنەر دەتوانێت ببینرێت و كۆنێكتی بكات بە زانینی پاسۆردەكەی.
- Disable واتا لابردنی و شاردنەوەی ناوی خەتەكەت بەمەش بەكار هێنەر هیچ خەتێكی كراوە نابینن لەنێو بەشی شەبەكەی وای فایەكانیان.
بەهیوای سود