لەگەڵ ئەوەی بەكارهێنەرێكی زۆری فەیسبووك ڕۆژانە و بە بەردەوامی هاك دەكرێت ، بەڵام لەبەرامبەردا كۆمپانیای فەیسبووك زۆرترین خزمەتگوزاری پاراستن(سیكیوریتی)ی پێشكەش بە بەكارهێنەرانی دەكات.
یەكێك لە خزمەتگوزاریە نایاب و باشەكانی فەیسبووك ئەوەیە كە ڕێگات پێدات زیاتر لە 20 ژمارە نهێنی ( پاسۆرد) بۆ ئەژمار(ئەكاونت)ەكەت دابنێیت لە یەك كاتدا و هەر 20 پاسۆردەكەشت بۆ شفرە (Encrypt) دەكات.
لە كاتی بەكار هێنانی ئەكاونتەكەت ، تەنها داوای پاسۆردی سەرەكیت لێدەكات و پاسۆردەكانی تر بۆ كاتی هاككردن یان بلۆك بوون یان ڕیپۆرت بوونی ئەكاونتەكە كە دەتوانی بە ئاسانی پێ ی بهێنیتەوە .
بۆ نمونە من بۆ ئەژمارەكەی خۆم ، جگە لە ووشەی چوونە ژوورەوەی سەرەكی ، 6 ووشەی تری نهێنیم بۆ فەیسبووكەكەم داناوە وەكو ئەم وێنەیەی كە دەیبینن .
لەمانەش سەرنج ڕاكێشتر ،گەر بێت و ئەو 6 ژمارە نهێنیە بدەیتە هەر كەسێك ، ئەوا ناتوانیت فەیسبووكەكەت بەكار بهێنیت ، ئەمەش لەبەر ئەوەی ڕاستەوخۆ ژمارە نهێنیەكانی بۆ شفرە كردویت .
بۆ زیاتر تێگەیشتن ، گەر بێت و هاككەرەكە ژمارە نهێنیەكەی منی زانێت كە یەكەم دانەی ئەو شەش ووشە نهێنیە نوسراوە Xoshnaw ، بەڵام لە راستیدا بە هۆی ئەوەی تەشفیر كراوە ئەوا ڕاسیتەوخۆ دەگۆڕێت بۆ ووشەیەكی 10 پیتی و دەبێتە (PGC6WN3G5M)، بەمەش هاككەرەكە ئەبێت ئەو ووشە تەشفیرە بزانێت بۆ ئەوەی بچێتە ژوورەوە نەوەك ووشەنهێنیە ئاساییەكە كە (Xoshnaw )ە ، بێگومان ناتوانێت ئەمەش بە دەست بهێنێت …
ئێستا دهتوانن له ڕێگای ئهپڵیكهیشنی پاسۆردهوه ئهم خزمهتگوزاریه چالاك بكهن
تێبینی :
*بۆ ئەوانەی ئینگلیزیان باشە ، سەیری وێنەكە بكەن و زیاتر ئاشنا بن بە سوودی ئەم خزمەتگوزاریە .
* شفرە كردن واتە هێما كردن بە ئینگلیزی (ENCRYPT) ە و بە عەرەبی (تشفير)ی پێدەڵێن ،
ئەمەش كرداری گۆرینی ووشەی نهێنیە بۆ پیت و ژمارەی جیاواز و مەبەستی ئەوم كردارەش بەهێزكردنی لایەنی ئەمنیە .
* ژمارەی نهێنی واتە تێپەڕە ووشە ، بە ئینگلیزی ( Password ) ەو بە عەرەبی (كلمة المرور) یان (كلمة السر)
*من لە مانگی 4 ی ساڵی ڕابردووەوە ئەو خزمەتگوزاریە بەكار ئەهێنم.
