ڕیچارد ماتیۆ ستۆڵمەن: (Richard Matthew Stallman) لەدایکبووی ١٦ی ئازاری ١٩٥٣ لە نیویۆرک – ئەمریکا. کەسایەتییەکی چالاکە لە بانگەوازکردن بۆ پرۆژەکانی سەرچاوەکراوە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی سەرچاوەکراوە. ڕیچارد ستۆڵمەن بەرنامەداڕێژەرێکی بەناوبانگە و شارەزاییەکانی لە بەرنامەداڕشتندا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی لاوێتی و کاتی خوێندنی دواناوەندی.
ڕیچارد ستۆڵمەن لە سێپتەمبەری ١٩٨٣ کاری کرد بۆ پێکھێنانی پرۆژەیەک بە ناوی GNU operation system کە مەبەستی دروستکردنی سیستەمێکی کارپێکردن بوو لەسەر بنچینەی سەرچاوەکراوە. ساڵی ١٩٨٥ یەکەم مانیفێستی لەسەر GNU بڵاوکردەوە.
ڕیچارد ستۆڵمەن چەندین نووسراوە و بڵاوکراوەی ھەیە، لەوانە ھەندێکی کراون بە کتێب و چەند جارێک لەچاپ دراونەتەوە. بۆ زانیاتی زیاتر لەسەر داهێنەری ناوبراو داتوانی کلیک لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە هاوپێچ ماڵپەڕی فەرمی ئەم کەسایەتیە !
https://www.stallman.org/
دەتوانن زیاتر بزانن لەسەر ئەم کەسایەتیەی تەکنەلۆژیا :-
بەزمانی کوردی
https://goo.gl/1csG9E
بەزمانی ئینگلیزی
https://en.wikipedia.org/wiki/Richard_Stallman
بەزمانی عەرەبی
https://goo.gl/uuIerx