كۆمپانیای (ئەلفابیت) كە سەربە كۆمپانیای گوگڵە سەركەوتوو بووە لەگرتنی ڕیزبەندی دەوڵەمەندترین كۆمپانیای جیهانی، ئەوەش دوای ئەوەی توانی كۆمپانیای ئەپڵ لەلوتكەی كۆمپانیا سەرمایەدارەكان بهێنێتە خوارەوە.

بەپێی ئامارێك دەركەوتووە كە كۆمپانیای (ئەلفابیت) لەسێ مانگی كۆتایی ساڵی (2015) قازانجەكانی بەبڕی (17.8%) زیادی كردووە، بەشێوەیەك توانیویەتی بڕی (21.3) ملیار دۆلار كۆبكاتەوە، ئەوەش بەبەروارد بەساڵی (2014) بەرز بوونەوەی بەرچاوی تۆماركردووە.

ئەمەو قازانجی ڕێكلامەكانی كۆمپانیای گوگڵ بەڕێژەی (17%) بۆ (19) ملیار دۆلار بەرز ببۆتەوە، ئەوەش بەپێی ئاماری كۆمپانیای ناوبراو.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.