كورد گوته‌نی (ئه‌رز و ئاسمان)، به‌كارهێنه‌ره‌كانی ویندۆز، مایكرۆسۆفت وای لێكردوون له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی سوور و شینی ڕووپه‌ڕه‌كانیان زۆر خۆشحاڵبن، بۆ به‌كارهێنانی هه‌ر پرۆگرامێك دوو كرته یان هه‌ندێك جار یه‌ك كرته ڕاسته‌وخۆ پرۆگرامه‌كه بكرێته‌وه و كاری پێوستی خۆیانی تیا ئه‌نجام بده‌ن، به‌وێنه‌ی سه‌رنج ڕاكێشه‌ری جووڵاوی سه‌ر ڕووپه‌ڕ زیاتر عاشقی ویندۆز ببن، بازاڕ و بازرگانانی ئه‌مڕۆش كه ئه‌و ڕاستیه ده‌بینن، زۆربه‌ی زۆری كاڵانه‌رمه‌كانیان و پرۆگرامه جۆربه‌جۆره‌كانیان ته‌نها بۆ ویندۆز دروست ئه‌كه‌ن( هه‌ڵبه‌ته بۆ ئه‌وان كار ئاسانییه گه‌ر پرۆگرامێك ته‌نها بۆ یه‌ك سیستم دروست بكه‌ن، نه‌ك بۆ سیستمی جیاجیا!)، ئه‌مه و زۆری تریش وای كردووه چ له بازاڕ، و چ له به‌كارهێنه‌ران كه زیاتر سوور بن له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه سه‌رسوڕهێنه‌ره.
دیاره ئه‌م وتانه له‌وه ناچێت هیچ كه‌س وا لێبكات كه دژ به بۆچوونه‌كانی مایكرۆسۆفت بوه‌ستن به‌ڵكوو لایان وایه كه ته‌كنه‌لۆژیا پێویسته به‌م شێوه‌یه بۆ مرۆڤ ئاسانكاری بكات. به‌ڵام كاتێك دوای كردنی كارێك به زۆربه‌ی زۆری پرۆگرامه‌كانی ویندۆز بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك یان زۆرتر كه له‌پڕ پرۆگرامه‌كه وه‌ك مریشكێكی لاواز مردار ده‌بێته‌وه و كاره‌كه‌ی له‌ناو ده‌چێت، ئه‌و كاته له‌وانه‌یه بڵێ ئاخ، یان ئۆی، ئه‌بێ له‌سه‌ره‌وه ده‌ستپێبكاته‌وه به‌كوردیه‌كه‌ی وه‌ك منداڵان له گه‌مه‌كردن به‌كاری دێنن ، ده‌ستپێبكه‌ره‌وه!!!
زۆر جار گله‌ییشی لێ ده‌كرێ ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه له‌شوێنێكدا كارمه‌ند بێت، پێی ئه‌وترێ “ئه‌ی بۆ سه‌یڤ(Save)ت یان(پاشه‌كه‌وت) نه‌كرد ئه‌وه بۆیه وات لێهات!”. وه‌ك كه‌سێك چێشته‌كه‌ی به‌سه‌ر ئاگره‌وه بێت زوو زوو بڕوا تێكیدا نه‌ك بسووتێ.
به‌ده‌م ئه‌م وتانه‌وه منیش بیرم ئه‌كه‌وێته‌وه كه ئێستا ئه‌م وتانه‌م (Save) یان(پاشه‌كه‌وت) بكه‌م له وۆرد(Ms Word)دا مه‌بادا منیش لێم بقه‌ومێ! “چونكه من له به‌ر ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ی چاو به وته‌كانما ده‌خشێنێته‌وه و ڕاستیان ده‌كاته‌وه وا پێویست ئه‌كات له (Ms Word)دا بنووسم”، ڕه‌نگه دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نووسراوه ئه‌ویش ببێته هاوبڕوا و كورد گوته‌نی له‌م موقه‌دده‌رانه ڕزگار بین. كاتێك پرۆگرامێك له (GUI) واته به گرافیكه‌وه ده‌كرێته‌وه پێویستییه‌كی زۆری به (RAM)، (CPU) و هتده به‌ڵام هه‌مان پرۆگرام به‌بێ (GUI) هه‌رگیز ئه‌وه‌نده‌ی ناوێت، كاتێك پرۆگرامێك تێكوپێك به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌شكێت، هۆی جۆراوجۆری هه‌یه، له‌وانه‌یه هه‌ڵه له پرۆگرامكردنی گرافیكه‌كه‌یدا هه‌بێت، له‌وانه‌یه هه‌ڵه له خودی پرۆگرامه‌كه‌دا هه‌بێت، یان له‌وانه‌شه به‌كارهێنه‌ره‌كه كارێك ده‌كات كه پرۆگرامنووسه‌كه ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵدا نه‌هاتبێ و چاوه‌ڕوانی ئه‌و كاره‌ی نه‌كردبێ .
ئه‌م هۆیانه وایان كردووه له‌وه‌ی كه لینوكس له‌گه‌ڵ ویندۆزدا دوو بیر‌و باوه‌ڕ یان دوو فه‌لسه‌فه‌ی جیایان هه‌بێت.
ویندۆز هه‌ر كه دائه‌گیرسێت گرافیكیش له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێ، لینوكس وا نییه، به‌كارهێنه‌ر بڕیاری هێنانی یان داگیرسانی گرافیك ده‌دات گه‌ر بیه‌وێت. كه پرۆگرامێك له‌لینوكسدا تێده‌شكێ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سیستمی كارپێكردنه‌كه‌وه (O.S.) نییه، ویندۆز له‌و كاته‌دا شتێكی وا ڕووبدات له‌وانه‌یه هه‌ر وه‌ڵامیش نه‌داته‌وه تا له پلاكه‌وه داینه‌گیرسێنیته‌وه!
له‌وانه‌یه هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز بڵێن زۆر كار به‌بێ مشكیش ده‌كرێت له‌ویندۆزدا، به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه كه به‌بێ ئه‌و مشكه‌ی كه مایكرۆسۆفت له مام ئه‌پڵی (Apple) قه‌رز كردووه بۆ زۆر كه‌س كاركردن مه‌حاڵه، لای لینوكس نووسین گرنگتره مشك به‌كارهێنان ته‌نها ئاره‌زووی به‌كارهێنه‌ره.
ئاماده‌كردنى :ئاكۆ سه‌عیدى