چۆن بتوانم لاپتۆپێكی گونجاو هه‌ڵبژێرم؟ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵك حه‌ز ده‌كات وه‌لامه‌كه‌ی ده‌ست بكه‌وێت ، لاپتۆپێكی گونجار هه‌ر وا ئاسان نییه‌  ؟ وه‌ زۆرجار فێرخوازانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا پرسیار ئاراسته‌ی ئێمه‌ ده‌كه‌ن چۆن لاپتۆپێكی گونجاو هه‌لبژێرین.

ده‌یان لاپتۆپ هه‌یه‌ تۆش ئه‌ته‌وێت لاپتۆپێكی گونجاو هه‌لبژێریت ، نه‌ك جۆر ، به‌لكو له‌وانه‌یه‌ لاپتۆپێك هه‌لبژێریت له‌رووی تایبه‌تمه‌ندیه‌وه‌ هیچ نه‌بێت ، تۆ له‌وانه‌یه‌ باشترین لاپتۆپ بكریت به‌لام له‌ رووی رام و پرۆسێسه‌روو و هارد و پێت نه‌شێت .

زۆر گرنگه‌ لاپتۆپێكی گونجاو هه‌ڵبژێریت ئه‌مه‌ش گوومانی تیادا نییه‌ كاتێك لاپتۆپێك گونجاو هه‌ڵده‌بژێری كۆمه‌لێك تایبه‌ت مه‌ندی هه‌یه‌ ئه‌بێت بیزانین.

سه‌ره‌تا ئه‌بێت بزانیت بۆ چ مه‌به‌ستێك ئه‌و لاپتۆپه‌ ئه‌كریت تا ئه‌و  تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی هه‌بێت كه‌ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ مه‌به‌سته‌كه‌ته‌وه‌ هه‌بێت بۆ نمونه‌ زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی یاریه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان ده‌كه‌ن پێویسته‌ كارتی شاشه‌ی لاپتۆپه‌كه‌یان به‌رز بێت و ره‌چاوی بكه‌ن .

به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ كاری پرۆگرامینگ و كاری پرۆگرام دارشتن ئه‌كه‌ن گومانی تیادا نییه‌ئه‌بێت  سیسته‌می  پرۆسێسه‌رو خێرای پرۆسێسه‌ر  و رامه‌كه‌ی ره‌چاوی بكه‌ن به‌رز بێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان خێراتر بروات.

هه‌ر لاپتۆپێك له‌كاتی كرینیدا كۆمه‌لێك تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه‌ ئه‌بێت ره‌چاوی بكه‌ین؟

یه‌كه‌م : Ram

ئه‌بێت بزانین زۆربه‌ی كێشه‌شه‌كانی جام بوون ، ئیرۆری(error ) زۆر له‌ رامه‌كه‌وه‌ سه‌رده‌گرێت بۆیه‌ هه‌تا رامی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به‌رزتربێت ئه‌وا كێشه‌كانی جام بوون و ئیرۆری(error ) كه‌متر رووده‌دات وه‌ كاره‌كانت ئاسانتر ده‌كات ، ئه‌گه‌ر رامه‌كه‌ت دوو گێگا بێت بۆ كاری نوویسن و ئینته‌رنێت بێ كێشه‌ ده‌بێت.

دووه‌م  : processor پرۆسیسه‌ر

پرۆسیسه‌ر ده‌كرێت به‌ دوو به‌ش : سیسته‌می پرۆسیسه‌ر ( AMD , An) یان ( Core I n) كاتێك  n ئاماژە بێت  بۆ ژمارە وەک ( AMD,  A8) , (Core I3 ,Core I5 , Core I7) كه‌ ئه‌مانه‌ پرۆسیسه‌ری ئه‌نتڵن ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت كاری گرافیك دیزاین ئه‌وا پێویسته‌ له‌پتۆپێك بكریت له‌ جۆری  Core I7 كه‌ ئه‌توانیت زۆر به‌ ئاسنی كاره‌كانتی پێ ئه‌نجام بده‌یت.

سێیه‌م : كارتی شاشه‌

لێره‌دا مه‌به‌ستمانه‌ كارتێكی گونجاو هه‌لبژێرین بۆ نمونه‌ كاری گرافیك ده‌كه‌یت ئه‌وا پێویسته‌ كارتی شاشه‌كه‌ت به‌رزبێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ت بۆ دروست نه‌كات ئه‌گه‌ر ته‌نها نویسن بێت ئه‌وا كارتی شاشه‌كه‌ی كه‌متربێت كێشه‌ی نابێت.

چوارم : هارد Hard

بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بابه‌تی زۆر ده‌نووسن تۆێژینه‌وه‌ و به‌حیسان هه‌یه‌ و داتای زۆریان هه‌یه‌ ئه‌وا پێویسته‌ هارده‌كه‌یان 500 گێگا بێت به‌لام ئه‌وانه‌ی كاری سه‌ره‌تایی ده‌كه‌ن هارده‌كه‌یان 250 گێگا بێت .

پێنجه‌م : شاشه‌

ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ لاپتۆپه‌كانیان ئه‌بنه‌ شوێنی جیاواز ئه‌وا پێویسته‌ له‌ 13 كه‌متر بێت به‌لام ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ نووسینگه‌ن ئه‌وا پێویسته‌ 15 به‌ره‌و سه‌ربێت.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.