ئاشكرایه‌ كۆگاى گۆگل (گۆگل پله‌ی) سه‌دان هه‌زار ئه‌پڵیكه‌یشنى نایابى تێدایه‌ و یه‌كێكیش له‌و ئه‌پلیكه‌یشنانه‌ى هه‌وادارى زۆرى هه‌یه‌ ، ئه‌په‌كانى تایبه‌ت به‌ ده‌ستكاریكردنى ڤیدیۆ ن و له‌ ناویشیاندا كاین ماسته‌ر ه‌ .

بۆیه‌ زۆرێکمان خولیای ئەوەمان هەیە کە دەستکاری ڤیدیۆکانمان بکەین و کارێکی جوان درووست بکەین ، بۆ ئەم مەبەستەش چەند ئەپلیکەیشنێک هەیە کە دەتوانی کارەکەتی پێ ئەنجام بدەیت ، لێرەدا ئێمە ئاماژە بە یەکێک لەو ئەپلیکەیشنانە دەکەین بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کە دەتوانی بە باشترین شێواز دەستکاری ڤیدیۆی پێ بکەیت و کارێکی جوان درووست بکەیت و نووسینی بە باشترین شێواز لەسەر دابنێیت .

ئەو ئەپلیکەیشنەش بەناوی Kinemasterـــە کە بەشەکانی نرخی 40 دۆلارە و لێرەدا ئێمە بە خۆڕایی بۆمان ئامادەکردوون و بۆ یەکەمین جاریش فۆنتی کوردیمان زیاد کردووە بۆ ئەو مەبەستەی کە بە ئاسانترین شێواز سوودی لێ ببینن .

ئەم ئەپە کاتێک بتەوێت بە فۆنتێکی کوردی شتی لەسەر بنووسیت کارێکی تا ڕادەیەک ئاسان نییە و دەبێت فۆنت بۆ مۆبایلەکەت دابەزێنیت و فۆنتی سەرەکی مۆبایلەکەت بگۆڕی ، بەڵام ئێمە جوانترین فۆنتە کوردییەکانمان بۆ داناون لە پڕۆگرامەکە و بە ئاسانی کارەکانی پێ ئەنجام دەگەیەنرێت ، فێرکاری بە وێنە لە خوارەوە دانراوە.

ئەوەش ناوی ئەو فۆنتانەی کە زیاد کراون بەڵام لەناو بەرنامەکە بە ناوی فۆنتی ئینگلیزییەوە نووسراون لەو وێنەشدا ئاماژەمان پێکردووە کە هەر فۆنتێک ناوەکەی چییە
دەچیتە سەر ئەو Aa ـــە
Screen Shot 2017-09-03 at 21.13.13
دواتر latin و فۆنتەکان هەڵدەبژێرین…
Screen Shot 2017-09-03 at 21.13.37
ئاماده‌كردنى :عوسمان ئه‌سعه‌د

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.