کەلێنێکی نوێ لەلای بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید لە Gmail دا دەرکەوت ، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە هەر ناوێکی خوازراوەوە بێت نامە بنڕێن بۆ ئیمەیڵی کەسانی تر.

لێکۆڵەری ئەمنی (Yan Zhu) لە کاتێک دا ئەم کەلێنەی ئاشکرا کرد کە وێنەیەکی بە ناوێکی خوازراوەوە نارد کە خاوەنی نەبوو، ئەم کەلێنە کاتێک دروستدەبێت کە کلیک لەسەر بەشی گۆرانکاری (setting) بکرێت و پاشان گۆڕینی ناو (Display Name)، دواتر دەتوانرێت هەر ناوێکی خوازراو دابنرێت بۆیە هەر نامەیەک بنێردرێت بەو ناوە خوازراوەوە دەڕوات.

کاتێک (Yan Zhu) نامەیەکی ئاگادارکردنەوەی بۆ گۆگڵ نارد، گروپی ئەمنی گۆگڵ وتیان ئەمە بە کەلێنی ئەمنی دانانرێت.

جێی ئاماژەیە کۆمپانیای گۆگڵ پێشتر رایگەیاندبوو کە کار لەسەر زیادکردنی تایبەتمەندییەکی نوێ دەکات، ئەم تایبەتمەندییە بەشداربووانی تۆڕەکە ئاگادار دەکاتەوە کاتێک نامەیەکیان لە سەرچاوەیەکی ناراست (شفرە نەکراو) ەوە پێدەگات.

ئاماده‌كردنى :كه‌نار غه‌فور-دوا ڕۆژ

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.