وای ئەوەی لەگەڵ بڵاو کردنەوەی پڕۆژەی ئینتەرنێتی خۆڕایی و پرۆژەی internet.org لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە بۆ دابین کردنی ئینتەنێتی خۆڕایی بۆ خەڵک. راستەوخۆ ئێمە وەک ستافی تێک ئای داواکاریمان پێشکەشی کۆمپانیا کرد بۆ ئەوەی ماڵپەڕی تێک ببێت بە یەکێک لەو ماڵپەڕانەی کە بەخۆڕایی بەردەست بن لەگەڵ پڕۆژەی ئینتەرنیتە خۆڕاییەکە.
بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیای فەیسبووک ئیڤێنتێکییان پێشکەش کرد لە هەولێر .
ئێمەش وەک ستافی تێک ئای تاکە ماڵپەڕ بووین کە بەفەرمی لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە بانگهێشت کراین بۆ ئامادەبوون لە ئیڤێنتێکەدەربارەی پرۆژەی ئینتەرنێتی خۆڕایی (فری بەیسیکس) ئامادەبوونی ئەندازیار مورتەزا تەمیمی نوێنەری کۆمپانیای فەیسبووک کە تیایدا باس لە بەرەو پێشبردنی پرۆژەکە بوو بۆ ئەوەی ماڵپەڕە کوردیەکانیش بتوانن سوودمەند بن لەم خزمەتگوزاریە و پرۆژەکە بەرەو پێش ببرێت.
لە کۆبونەوەکەدا کۆمەڵێک بابەت باسی لێوە کرا و بەژداربوان چەندین بۆچونیان خستە روو و باسی لێوە کرا.