ویندۆز ١٠ ژمارەی پێوانەیی شکاندووە
کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت رایگەیاندوە کە ژمارەی بەکارهێنەرانی ویندۆز دە لەسەرانسەری جیهاندا بەڕێژەیەکی زۆر بەرچاو زیادی کردوە و بەجۆرێک لە ئێستادا زیاتر لە دووسەد ملیۆن ئامێر ویندۆز دە بەکار دەهێنن و ئەم رێژەیەش لەچاو ویندۆزەکانی تر رێژەیەکی بەرزە ،بەجۆرێک تەنها لەمانگی هەشتی ساڵی ٢٠١٥ نزیکەی ٧٥ ملیۆن جار دابەزێندراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ژمارەی ئەو کەسانەی کە پێش وادەی فەرمی بڵاوکردنەوەی ویندۆز ١٠ ناوی خۆیان تۆمار کردبوو بۆ دەستکەوتنی ویندۆزەکە لەسەرانسەری جیهان نزیکەی ١١٠ ملیۆن کەس بووە. مایکڕۆسۆفت رایگەیاندوە کە کۆمپانیاکەیان پێیان وایە تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٨ ،ژمارەی بەکارهێنەرانی ویندۆز ١٠ دەگاتە یەک ملیار بەکارهێنەر.
وەک وەبیرهێنانەوەیەک: ویندۆزی ١٠ لە مانگی حەوتی ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن کۆمپانیای مایکڕۆسۆفتی ئەمەریکی بەفەرمی بڵاوکرایەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.