پاش ئەوەی دزەپێکردنی داتا و زانیاری بەکارهێنەران ، دەستبەجێ کۆنگرێسی ئەمریکا داوای لە دامەزرێنەری فەیسبووک کرد ئامادەبێت ، بەڵام مارک زوکەربێرگ بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند داتا و زانیاری هیچ بەکارهێنەرێک نەفرۆشراوەتەوە ئاماژەی بەوەشکرد کە بەکارهێنەرانی فەیسبووک زیاتر لە ۲ مللیار بەکارهێنەرە و کۆنتڕۆڵکردنی زەحمەتە .
لە ئێستادا بۆ جارێکی تر پەرلەمانی ئەوروپا کە تیادا داوا لە دامەزرێنەر و بەڕێوەبەرى کۆمپانیای فەیسبووک ” مارک زوکەربێرگ ” کرد، کە تیایدا داوادەکات لەدوای دزەکردنى هەندێک زانیارى تایبەتی ئابڕوبەر ، داوا لە دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبووک دەکەن روونکردنەوە بدات دەربارەی دزەپێکردنی زانیاری بەکارهێنەران ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک ل ٪۱۸ پشکەکانی لەدەست داون .
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنى گشتى پەرلەمانى ئەوروپا سەبارەت بە دزەپێکردنی داتا و زانیاری بەکارهێنەران بوو کە ئەمەش دەگەرێتەوە زانیارى هەڵە دەربارەى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن، کۆ بوونەوەکەی ەرلەمانی ئەوروپا بۆ زیاتررێزگرتن بوو لە هاوڵاتیان دوای ئەوەی داتا و زانیارەکانیان دزەی پێکراوە .
سەبارەت بە دزەپێکردنی داتا و زنیاری بەکارهێنەران بانگهێشتی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەرى یەکەمى کۆمپانیاکەیان کرد بۆ زیاتر روونکردنەوە دەربارەی ئم کێشەی ئێستا بەکارهێنەرانی تووشی دڵەراوکێ کردوە.
لە کۆمبوونەوەکەدا دەبێت رێگری بکرێت لە دزەپێکردنی داتا و زانیاری بەکارهێنەر ، چونکە لە ئێستادا کۆمپانیای کامبریج ئاپورچونێکی بەرپاکردوە ، هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە نابێت زانیاری بەکارهێنەران بازرگانی پێوەبکرێت.