حاڵەت: داتای زۆرم لەناو درایڤی C  یدا هەیە و ویندۆس 7 ی لەسەرە ، ئێستا ئەم درایڤە نزیکە لە پڕبوون و جێگە نەمان.لەهەمان کاتدا درایڤی D جێگای زۆری خاڵی و بەتاڵی هەیە ،بۆیە دەمەوێ بزانم داخۆ دەکرێ هەردوو درایڤەکە لێک بدەم بۆ ئەوەی بتوانم قەبارەی درایڤی C  زیاد بکەم، بێ ئەوەی هیچ لە داتاکانی ناو درایڤەکان بسڕدرێنەوە؟
چارەسەر:
دەکرێ دوو درایڤ لێک بدرێت ، وە دوو رێگەی جیاوازیش هەیە:

یەکەم بریتیە لە بەکارهێنانی ئامڕازی disk management ی ناو ویندۆس(داتا دەسڕێتەوە)
دووەم بەکارهێنانی بەرنامەیەکی وەک Ease US Partition Master (داتا ناسڕێتەوە).

لەم بابەتەدا هەردوو ڕێگاکە شیکراوەتەوە، دواتر ئێوەی خوێنەردەتوانن بڕیار بدەن کام ڕێگە بۆ ئێوە گونجاوە بۆ بەکارهێنان.


::: ڕێگەی یەکەم

لێکدانی دوو درایڤ بە بەکارهێنانی ئامڕازی Disk Management :

بەهۆی ئەم ئامڕازەوە دەتوانی قەبارەی درایڤی D بخەیە سەر C ، بەڵام ئاگاداربە سەرەتا درایڤی D فۆڕمات دەکات ئینجا دەیخاتە سەر درایڤی C ! هەربۆیە سەرەتا دڵنیابە لەوەی هەموو ئەو فایلانەی پێویستن هەڵیان دەگری، پاشان کارەکە ئەنجام دەدەی، م. ئەرکان لەیەکێ لە پۆستەکانی دا بە ڤیدیۆ چۆنیەتی ئەو کارەی ڕوونکردۆتەوە کلیک لە بەستەرەکەی خوارەوە بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە (گەر ناتەوێ فایلەکانت بسڕێتەوە، بڕۆ بۆ  :::ڕێگەی دووەم ):

چۆن قەبارەی هاردێك كەم بوو بۆی زیادبكەین لەناو ویندۆزدا؟


::: رێگەی دووەم

لێکدانی دوو درایڤ لە ویندۆس 7 ، بێ ئەوەی داتا بسڕێتەوە بە هۆی پڕۆگرامی EaseUS Partition Master:

ئامادەکاری: کلیک بکە لە ← داونلۆد → بۆ داگرتنی بەرنامەکە.دواتر دایبەزێنە سەر کۆمپیوتەرەکەت.
ئەم بەرنامەیە زۆر بە ئاسانی و بەچەند هەنگاوێک دەتوانێ دوو درایڤ لێک بدات بێ ئەوەی هیچ داتایەکت بفەوتێ.

هەنگاوی 1:دوای داونلۆد کردن و دابەزاندنی بەرنامەکە، بیکەوە، پێویستە وێندۆیەکی لەو شێوەیە ببینی، لەوێ کیلک لە Launch Application بکە:
1

هەنگاوی 2: دوای کرانەوەی بەرنامەکە ، هەموو ئەو پارتیشنانە دەبینی کە لەسەر هارد دیسکەکەت هەن. کلیکی لای ڕاست لەسەر ئەو درایڤەکە بکە کەدەتەوێ قەبارەکەی زیادبێ (نم: F) ئینجا لەو لیستەی دەکرێتەوە “Merge Partition”  هەڵبژێرە.

2
هەنگاوی 3: ئینجا لەو ویندۆیەی دەکرێتەوە، ئەو درایڤە هەڵبژێرە کەدەتەوێ بیخەیتە سەر درایڤەکەی پێشتر (نم من دەمەوێ درایڤی K ی بخەمەسەر F). پاشان OK بکە.
تێبینی: تەنها دەتوانی دوو درایڤی تەنیشتی یەکتری (دوای یەک) دەمج بکەی لەگەڵ یەکتر، نم: لەو وێنەی خوارەوە ناتوانرێ درایڤی F لەگەڵ درایڤی C دەمج بکرێن چونکە دوای یەک نین، بەڵام دەتوانی درایڤی K یان E دەمجی F بکەی.

3

هەنگاوی 4: دوای کلیک کردن لە OK , پرۆگرامەکە هەڵدەستێ بە پشکنینی دوو درایڤەکە و گونجاندنی بەیەکەوە:

4
هەنگاوی 5: دوای شیکردنەوە و ئامادەکاری بۆ دەمج کردنەکە، دەبینی تەنها ئەو درایڤە دەمێنێتەوە کە قەبارەی خراوەتە سەر(نم: درایڤی F) و ئەوەی دیکەیان (نم: درایڤی K) دیار نامێنێت. گەر ویستت پاشەگەز بیتەوە لای پانێڵی دەستی چەپ   کلیکی ” undo” بکە. گەر دەتەوێ بەردەوام بی و دوو درایڤەکە ببن بەیەک، ئەوا کلیک لە “Apply” بکە.

5
ئینجا لەناو ویندۆی دڵنیا بوونەوەدا،کلیکی Yes بکە.
تێبینی: لەکاتی خستنەسەری درایڤێک (نم: درایڤی K) بۆسەر درایڤەکەی دیکە (نم: درایڤی F)، ئەوا هەموو داتاکان دەخرێتە ناو فۆڵدەرێکەوە لەناو درایڤە قەبارە زیادکراوەکەدا (نم: درایڤی F) هەڵدەگیردرێت.

6
دەبینی پرۆسەکە دەچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە و دوو درایڤەکە لەیەکتر دەدرێت، کاتی تەواو بوون دەکەوێتەوە سەر قەبارەی ئەو درایڤەی دەخرێتە سەر ئەوەی دیکە، تا زیاتر بێت کاتی زۆرتری دەوێ بۆ تەواو بوون.

7
دوای کۆتای هاتن، ویندۆی تەواو بوون نیشان دەدرێت.

8
بەم شێوەیە قەبارەی درایڤەکە زیاد دەبێ،بێ ئەوەی هیچ داتایەک بسڕێتەوە. لەهەمان کاتدا ئەو درایڤەی کە قەبارەکەی دەخرێتە سەر ئەوەی دیکە (نم:K خرایەسەر F)، دەبێت بە فۆڵدەرێک و هەموو داتاکانی دەپارێزرێت.

9


چەند سەرنجێک:

  • جۆری ئەو دوو درایڤەی لێکیان دەدەی، پێویستە basic بن و بەرنامەکە ناتوانێ جۆری dynamic دەمج بکات.
  • هەردوو درایڤەکە دەبێ نزیک بن لەیەکەوە. واتا دەتوانی درایڤی سی و درایڤی دی لێک بدەی، بەڵام ناتوانی درایڤی سی لەگەڵ درایڤی ئی لێک بدەی ، چونکە دوای یەک نین … بەڵام دەتوانی درایڤی دی لەگەڵ درایڤی ئی لێک بدەی.
  • ناتوانی ئەو درایڤەی کە سیستمی لەسەرە دەمجی سەر درایڤێکی تری بکەی، بەڵکوو دەبێ ئەوەی تر بخەیە سەر ئەو درایڤەی کە سیستمی لەسەرە.نم:C کە ویندۆسی لەسەربێ, ناخرێتە سەر D.بەڵکوو دەبێ بەپێچەوانەوە بێ.
  • گەر هاتوو لەنێوانی ئەو دوو درایڤەی دمج دەکرێن،(unallocated space ) یان قەبارەیەکی نەکراو بە درایڤ هەبوو ئەوا ئەویش حساب دەکڕێت و دەخرێتە سەر درایڤەکە.
  • پێویستە هەردوو درایڤەکە فایل سیستەمیان لەجۆری NTFS بن، وە گەر یەکێ لەوان جۆری FAT بوو، ئەوا دەبێ جۆرەکەی بگۆڕی بە NTFS.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.