ماوەیەکە کۆمپانیای فەیسبووک دراوێکی ئەلیکترۆنی بەناوی Libra ی ڕاگەیاندوە و ناکۆکیەکی زۆر لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دۆناڵد تڕامت پەیا کردووە و ڕۆژانە باسێکی چڕ و پڕ لەسەر ئەم دراوە ئەلیکترۆنیەی بە ناو Libra ی کە سەر بە فەیسبووک ئەکرێ.

 Facebook-Libra

لێرەدا دوو پرسی زۆر گرینگ دێنە پێش کە !
ئایا ئەم دراوە نوێیە ناکۆکی دروست ئەکا لەنێوان ئەمریکا و کۆمپانیای فەیسبووک؟

ئایا ئەم دراوە باوەڕپێکراوە و دزەی پێ ناکرێ؟
بێگومان هەر وەک ڕۆژانە سەرچاوە تەکنەلۆژیەکان مشتومڕ لەسەر دراوەکە ئەکەن و هەر وەک دیارە کە دۆناڵد تڕامپ ناکۆکە لەسەر دامەزراندنی ئەم دراوە ئەلیکترۆنیە و بە شتێکی بێ مانای ناو دەبات و هەر وەک خۆی دەڵێت: ” ئەم دراوە ئەلیکترۆنیانە سوودیان نییە و شتێکی بێ مانان و ماوەیەکی زۆر نامێننەوە و لەناو ئەچن”. ڵەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیای فەیسبووک سوورە لەسەر دامەزراندن و بەفەڕمیکردنی ئەم دراوە ئەلیکترۆنیە ، و هەروەها شایەنی باسە دۆناڵد تڕامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەڵی کە بۆ دامەزراندنی هەر دراوێکی نوێ پێویستە ڕەچاوەی یاساکانی ئەمریکا بکرێ و هەر کۆمپانیایەکیش کە ئەیەوێ وەک بانک ڕەفتار بکا پێویستە ڕەچاوەی یاساکانی ئەم بوارە بکا !.!.!

zuckerberg-trump-split

ئایا ئەم دراوە باوەڕپێکراوە و ترسی لەسەر بەکارهێنانی نییە؟
بێگومان لە ئێستادا هیچ سەرچاوەیەک لە ٪١٠٠ پشت ڕاستی ئەوەی نەکردۆتەوە کە دراوەکە هیچ فێلی تێدا ناکرێ !بەڵام بە پێی شارەزایەکی بواری تەکنەلۆژیا بێ بە ناوی Jennifer Grygiel ڕایگەیاند کە پێدەچی فەیسبووک بیەوێ ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ و ئەم دراوە نوێیەی فەیسبووک کاریگەری زۆری ئەبێ لەسەر دۆخی جیهان و پێشبینی ئەکرێ لە ٪٢٠ داهاتی بەکارهێنەر زیاد بکا و لە ٪٢٢ ی ڕێژەی هەژاریش کەم بکاتەوە ، و بەپێی بیر و رای بەشێک لە شارەزایان بێ قسەکانی دۆناڵد تڕامپ کاریگەری ئەبێ لەسەر گەشەکردنی ئەم دراوە و لە متمانەی ئەم دراوە کەم ئەبێتەوە !

VRG_ILLO_3512_001.0
هێشتا بە تەواوەتی پشت ڕاست نەکراوەتەوە کە کەی ئەم دراوە ئەبێتە فەڕمی و ئاڵۆگۆڕی پپێ ئەکڕێ بەڵام پێشبینی ئەکڕێ کە ئەم دراوە نوێیەی فەیسبووک لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٠ بە فەڕمی بکەوێتە کار و بەکارهێنەران بتوانن ئاڵوگۆڕ بەم درواوە بکەن و لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینی ئەکرێ کە فەیسبووک لە ڕێی دامەزراندنی کۆمپانیایەک بە ناوی Calibra ی تایبەت بە خۆی کار بەم دراوە بکا و بەکارهێنەران بتوانن ئەو داهاتەی کە لەم دراوەدا کۆیان کردۆتەوە لەم کۆمپانیایە پاشەکەوتی بکەن و بیپارێزن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.